Accessibility links

پەروین بوڵدان دەڵێت پـێوستە تورکیا قایل بێت بەو ناوچانەی کوردەکانی سوریا کۆنترۆڵیان کردوون


سەرۆکی نوێی هەدەپە دەڵێت پـێویستە تورکیا قایل بێت بەو ناوچانەی هێزە کوردیـیەکانی سوریا لە باشوری سنووری وڵاتەکەی کۆنترۆڵی کردوون. دەشڵێت دەبێت کۆتایی بەو کردارە لەشکریـیە بهێنێت و لە بری ئەوە ڕێگای وتووێژ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بگرێتەبەر.

Turkish attacks on Afrin
Turkish attacks on Afrin

مشت و مڕەکانی پەروین بوڵدان لەوانەیە لە لای سەرۆکی تورکی رەجەب تەیب ئەردوغان کە لە مانگی رابوردوو دەست بە کرداری چڵی زەیتونی کرد بۆ وەدەرنانی هێزەکانی پەیەدە لە عەفرین و سنوری باشوری تورکیادا قورساییەکی ئەوتۆێ نەبێت.

بوڵدان کە لە رۆژی یەکشەممە وەکو هاووسەرۆکی هەدەپە هەڵبژێدرا تازە لە پەیوەندی بە تیرۆریسمەوە لە ژێر لێکۆڵینەوەدایە.

شایەنی ئاماژە پێکردنە هەر لە دەمی کردارە لەشکریەکەوە تا ئێستا فەرەتر لە 600 کەس بە هۆێ بێزاری دەربرین و رەخنە گرتن لە سەر تۆرە کۆمەڵایەتیەکان دەستگیرکراون.

XS
SM
MD
LG