Accessibility links

زوبێر ئاێدار: ئەگەر کورد لە دوزەخیش ( جەهەنم) ستاتۆتیکی بە دەست بهێنی تورکیا بە دژی رادەوەستێ


Zubeyir Aydar
Zubeyir Aydar


وەکو دێتە باس کردن تورکیا وە تاێبەت سەرۆکەکەی رێگایەک نەماوە کە لەبەر نەگرێت بۆ دژایەتی کردنی کورد. نوێترین کاری تورکیا خستنی ناوی ساڵح موسلم هاووسەرۆکی پێشووێ پارتی یەکێتیی دیمۆکراتیکە PYD لە لیستی تیرۆریستی ئەو وڵاتەدا.

ئاخۆ بە چ هۆێ و بە چ مافێک هەر وڵاتێک لە لایەن خۆیەوە هەستێت و کەسێک یان کەسانێک بخاتە لیستی تیرۆریستان بە تاێبەت کەسێک کە هاووڵاتیشی نەبێ؟

Afrin
Afrin

​زوبێر ئاێدار ئەندامی کونسەیا رێڤەبەریا کۆما جڤاکن کوردستان KCK لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " ئەمە پەیوەندی بە کەسایەتی ساڵح موسلمەوە نییە، ئەمە رێبازی دەوڵەتی تورکیادایە لە دوژمنایەتی هەموو گەلی کورد، واتە دەوڵەتی تورکیا و سیاسەتەکەی لەو رۆژەوە دامەزراوە وە تا ئەمرۆ لەسەر بناغەی دوژمنایەتی گەلی کورد بوە، هەر کوردێک لە پێناوی کوردایەتیدا کار بکات تورکیا بە دژی رادەوەستێت، دەبێ کورد وەکو غووڵام، وەکو خزمەتکار سەریان بۆ دانوێنی ئەوجا دەتوانی وەکو مرۆڤێک بژی نەک وەکو کورد، جا ساڵح موسلمیش بەری چەند ساڵ کە لە لایەن تورکیاوە بانگهێشت کرا و سەردانی تورکیای کرد و کاتێک ویستیان مەرجی خۆیان بەسەردا بسەپێنن و ئەو ئامادە نەبوو، ئێستاکە دێن و بە تیرۆریست ناوزەدی دەکەن و لە رێگای ئینترپۆڵەوە رێگری لە هات و چۆێ بکەن".

کاک زوبێر هەر وەها دەڵێت " دەبێ هەموو کەسێک ئەوە باش تێبگات رژیمی تورکیا لە هەر کوێ کورد دەسکەوتێکی هەبێ بە دژی رادەوستێ، باوەر بکە ئەگەر کورد لە دوزەخیش ( جەهەنم) ستاتۆتیکی بە دەست بهێنی بە دژی رادەوەستن، ئا ئەمەیە عەقلیەتی ئەوان بەم جۆرەیە، ئەو کوردی هەموو بەشەکانی کوردستان وەکو دوژمن دەبینن ".

Salih Muslim
Salih Muslim

کاک زوبیر دەشڵێت " تورکیا لە پێشدا لە رێگاێ النوسرە و القاعدەوە شەڕی کوردی دەکرد و داراییان بۆ دابین کرد کە ئەوان نەیانتوانی و شکەستیان خوارد، ئێستاکە خۆێ لەشکەر کەشی دەکات و هاوکاری داعش و النوسرە دەکات و پێکەوە هێڕش دەکەنە سەر کورد، ئەمە سەرەرای ئەوەی کارێکی نە یاساییە، بێ ویژدانیە، نە رەواییە دەیانەوێ بەسەر جیهانیشدا بیسەپێنن، لەبەر ئەوەی جیهانی رۆژئاوا بە تاێبەت ئەمەریکا و ئەورەپا نابێ بێدەنگ بن و لە بەرامبەردا هەڵویستیان هەبێت ".

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:32 0:00

XS
SM
MD
LG