Accessibility links

ئارێز ئەندەریاری: ئەفرین نەک هەر قەڵای دەمدەمە بەڵکو زۆر گەورەترە


Arez Andaryari ئارێز ئه‌نده‌ریاری
Arez Andaryari ئارێز ئه‌نده‌ریاری

دەڵێن لە ئەفرین نەک هەر داستان تۆمار دەکرێ بەڵکو مێژوویش تۆمار دەکرێ. ئایا ئەفرین بەو هەموو خۆڕاگریە بوەتە قەڵای دەمدەم لە بەرامبەر پەلامارە لەشکەریەکەی تورکیا و ئەو گروپانەی گوایە لە دەوڵەتی ئیسلامی و القاعدەوە نزدیکن؟

Afrin
Afrin

ئارێز ئەندەریاری رۆژنامەوان و چاودێری کاروباری رامیاری لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " ئەو وێنا کردنەی ئەفرین بە قەڵای دەمدەم زۆر راستەو زۆر گەورەترە، ئەگەر قەبارەی شەرەکەی قەڵای دەمدەم و ئەوەی لە ئەفرین روودەدات ئاماژەی پێی بکەین، دیارە ئەمە شەرێکی زۆر بەفراوانترە، هەمە لایەنە ترە، شەرێک کولتوریە، شەرێک سیاسیە، شەرێکت ئیتنیکیە کە لە هەمبەر کوردان لەوێ بەرێوە دەچێت، شێوازی بەرگریەکە ئەگەر لە قەڵای دەمدەم بە شێوازێکی بەرخۆدان هەتا مردن بوو، لێرە شێوازی بەرگریەکە زۆر جیاوازترە".

کاک ئارێز هەر وەها دەڵێت " بێگومان ئەفرین لە بەرامبەر گەمیەکی هەرێمی و جیهانیدایە، لەبەر ئەوەی لە رووێ جوگرافیە شوێنێکی ژیوپولتیکە، کارگەریەکی زۆر گرنگی هەیە، ئەوەی لە ئەفرین باڵا دەست بێ، باڵ دەستە بەسەر بەشێک لە ئەناتولیا، بەشێک بەسەر شام دا، بەشێک بەسەر دەشتی نەینوی و موسڵ، دیارە ئەمرۆ هەموو لایەنەکان، هێزە ناخۆیی، هەرێمی و جیهانیەکان بە ئاگان لەم بابەتە ژیوپولیتیکە و زۆر گرنگە بە لایانەوە کە بتوانن بە هەر جۆرێک کە بوە هێژمونی خۆیان لە ئەفرین بسەپێنن، کە بە داخەوەئێمەش وەکو کورد پێکهاتەی سەرەکی و کۆڵکەی ئەسڵی بەبەتەکەین، بەڵام روبەرووێ نا عەدالەتیە سیاسی و هێژمونی ئیدیۆلۆژیک و داد و ستەمی نێۆدەوڵەتیە بوێنەتەوە کە روبەرووێ ئەفرین بوەتەوە "

کاک ئارێز دەشڵێت " سیاسەتی دەروەی ئەمەریکا گرێدراوی رێژەی ئەو بەرژەوەندیانەیە کە لەگەڵ تورکیا لە هەرێمەکەدا هەیەتی ، لە رۆژهەڵاتی ناوەراست بە تاێبەت، ئەمەریکا بەرژەوەندیەکی زۆری لەگەڵ هێزی کوردیدا هەیە لە سوریادا واتە بۆ ئەوەی کە بیەوی لە رۆژهەڵاتی ناوەراستدا ستاتۆتێکی بە هێزی هەبێت، لەو باوەرەدام پێویستە بە سیاسەتەکانی خوێدا بچێتەوە و نزدیکتر بێتەوە لە کورد، چۆن ئێمە بینیمان لە ماوەی 10 – 15 ساڵی رابوردوودا تورکیا هەمیشە کۆسپ بوە بۆ سیاسەتەکانی دەرەوەی ئەمەریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەراست "

please wait

No media source currently available

0:00 0:10:02 0:00

XS
SM
MD
LG