Accessibility links

دکتۆر جەبار قادر: ئەردۆغان نەیدەزانی ئەوانەی لە عەفرین بەرگری دەکەن کوردێکی زۆر جیاوازن


دکتۆر جەبار قادر
دکتۆر جەبار قادر

زۆرێک لە شیکەرەوە کاتێک باس لە هێرشەکانی تورکیا دەکەن بۆ سەر شاری کوردنشینی عەفرین لە سوریادا دەڵێن بەشێکی سەرەکی ئەو پەلامارە لەشکریانە پەیوەندی هەیە بە ڕەوشی سیاسی تورکیاوە.

دکتۆر جەبار قادر، پسپۆڕی کاروباری سیاسی تورکیا هاوڕایە و دەڵێت لە یەک دوو ساڵی ڕابردوودا ئاستی جەماوەرێتی ئاکەپە و ڕەجەب تەیب ئەردۆغانیش بەرەو کەمبوونەوە دەچوو و ئێستاش هەستەکە ئەوەیە بەلایانەوە کە نەیارەکانی بە دەنگێکی بەرزتر قسە دەکەن لەگەڵ هەموو هەوڵەکانیاندا بۆ بێدەنگکردنی نەیارەکانیان و دەشڵێت شتێکی تریش هەیە کە ڕۆڵیکی گرنگی بینیوە لەم سەرکێشییەی ئەردۆغاندا "ئەویش ئەوەیەلە دوای ڕووداوەکانی 16 ی ئۆکتۆبەر لە کەرکوک و شوێنەکانی تری باشوری کوردستان ئەردۆغان وەهای لێکدابووەوە کە ئیتر کورد لە هەموو جێیەک ورەیان بەرداوە و وەهای دەزانی دەتوانێت لە ماوەیەکی زۆر کورتدا سەرکەوتنێکی گەورە لە عەفرین بەدەست بێنێت."

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، دکتۆر جەبار ئاماژەش بە سەرکەشی و کەللە ڕەقی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا دەکات و دەڵێت بڕیار لە هەرچ شتێک بدات گەڕانەوە لێی زۆر زەحمەتە و دەشڵێت لە تورکیادا ژینگەیەکی پشتگیر هەیە بۆ ئەردۆغان وەک ئاماژەیەک بە ناسیۆنالیستی توندڕەو لە تورکیا.

دکتۆر جەبار دەڵێت " ئەم فۆبیای کوردە لە تورکیادا (ترس لە کورد) بەشێکە لە پێکهاتەی هەموو تورکێک کە ناتوانن بە ئاسانی لێی ڕزگاربن، ئەو کەوتۆتە زەلکاوێکەوە کە پێم وایە تەنها زلهێزەکان ڕوسیا یان وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەتوانن ڕێگەیەکی پاشەکشەی وەهای بۆ بێننە کایەوە تا بتوانێت ئارەقەی نێوچەوانی وەکو دەڵێن بسڕێتەوە."

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:21 0:00

XS
SM
MD
LG