Accessibility links

نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان: جیهان ده‌بێت هه‌وڵه‌کانی بۆ خۆپاراستن له‌ درمه‌کان چڕکاته‌وه‌

  • Wrya Kalle

کوالالمبور (ڕۆیته‌رز) – به‌رپرسێکی نه‌ته‌وه‌یکگرتوه‌کان ووتی ده‌بێت جیهان هه‌وڵه‌کانی بۆ خۆپاراستن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی زۆری نه‌خۆشیه‌کانی ده‌گوازرێنه‌وه‌ چڕکاته‌وه‌، وه‌ک ئینفله‌وه‌نزا که‌ له‌ ئاژه‌ڵه‌وه‌ بۆ مرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه‌ و له‌وانه‌یه‌ به‌هۆیه‌وه‌ ملێۆنه‌ها که‌س گیان له‌ده‌ست بده‌ن.

سه‌رباری ئه‌مش ڕۆبیرت گلاسر سه‌رۆکی نوسینگه‌یه‌ نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان بۆسنوردارکردنی مه‌ترسی بڵاوبوونوه‌ی نه‌خۆشیه‌کان ووتی "ته‌کنیکی کووتاندن و چاودێری نه‌خۆشیه‌کان که‌ له‌ئێستدا له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا سنوورداره‌ ئه‌گه‌ر چاومان له‌سه‌ری نه‌بێت له‌یادمان ده‌چێته‌وه‌".

هه‌روه‌ها ووتی "ڤایرۆسی نوێمان بۆ ده‌رکه‌وتوه‌، ڤایرۆسه‌کان به‌تێپه‌ربوونی کات ده‌گۆڕێن، وه‌ک ئینفله‌وه‌نزای با‌ڵنده‌ و نه‌خۆشی سارس که‌ هه‌وکردنی کۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دانه‌ به‌تووندی، خه‌ڵکیش به‌گشتی ئاگه‌داری مه‌ترسیه‌کان نین ".

ئه‌م لێدوانه‌ی گلاس‌ر له‌په‌راوێزی کۆنفرانسی شارستانی جیهانی بوو، که‌ گه‌وره‌ترین کۆنفرانسی جیهانیه‌ له‌سه‌ر پرسی تایبه‌ت به‌ ئاوه‌دانی وشارستانیه‌ت.

شاره‌زایان ده‌ڵین ڤایرۆسه‌کانی بڵاوده‌بێته‌وه‌ گه‌شتۆته‌ ئاستێک پێشتر وێنه‌ی نه‌بوه‌.

وه‌زاره‌تی کشتوکاڵی ئه‌مریکا: هه‌وڵی رژد بۆ بڵاو نه‌بوونه‌وه‌ی په‌پوله‌ی چارا ده‌ده‌ین

وه‌زاره‌تی کشتوکاڵی وڵاته‌یه‌کگرته‌کانی ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند 17.5 دۆلار خه‌رجی خێرا ته‌رخان ده‌کات بۆ ڕێگری له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌پوله‌ی جۆری "چرا" ئه‌وه‌ی له‌ ولایه‌تی په‌نسلڤانیا به‌زۆری بڵاوبۆته‌وه‌.

بۆیه‌که‌م جار په‌پوله‌ی چرا له‌ناوچه‌که‌ له‌ساڵی 2014 به‌دی کرا، له‌وکاته‌وه‌ له‌ 12 ناوچه‌دا ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندوه‌ و مه‌ترسیه‌ بۆ ئابووری وڵات به‌بڕی 18 ملیار دۆلار، به‌زیان گه‌یاندن به‌ ڕه‌ز و باخ و پیشه‌سازی کشتوکاڵی.

وه‌زیری کشتوکاڵی ئه‌مریکا سۆنی بێردۆ ووتی "پێویسته‌ کاری جدیی بکه‌ین ئه‌م جۆره‌ په‌پولانه‌ بۆ ولایه‌ته‌کانی دراوسێ بڵاو نه‌بنه‌وه‌".

وه‌زاه‌رتی کشتوکاڵی ئه‌مریکا ده‌شڵێت، 8.7 ملێۆن دۆلار بۆ به‌رنامه‌ی ڕووپێوی چاودێریی ناوچه‌ تووشبووه‌کان خه‌رج ده‌کرێت، هه‌روه‌ها 7.5 ملێۆن دۆلار بۆ ده‌رمانی لناوبردنی په‌پوڵه‌کان، ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه‌ بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی خوێندنه‌ له‌مباره‌یه‌وه‌.

هه‌روه‌ها بێردۆ ده‌ڵێت هه‌وڵه‌کان ده‌ستپێده‌کات به‌ر له‌وه‌ی په‌پووله‌کا له‌ به‌رهاردا سه‌رله‌نوێ ده‌رکه‌ون.

بڵاوبونه‌وه‌ی ئینفله‌وه‌نزا له‌ ئه‌مریکا به‌ره‌و خراپتر ده‌روات.

به‌رپرسانی وڵاته‌یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا ده‌ڵین، بڵاوبوونه‌وه‌ی ئینفله‌وه‌نزا له‌م وه‌رزه‌دا خراپترین بوو له‌ هه‌فته‌ی ڕابردوودا، تائیشتاش ڕوون نیه‌ که‌ی ده‌گاته‌ ئه‌وپه‌ڕی.

ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌کانی کۆنترۆڵی نه‌خۆشیه‌کان و خۆپاراستن بڵاویانکرده‌وه‌، ژماره‌ی که‌سه‌کانی چوونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ له‌هه‌فته‌ی ڕابردوودا به‌رزترین بوه‌ له‌وه‌تای ساڵی 2010.

سه‌رباه‌ری ئه‌مه‌ش ده‌ڵێت 1 له‌ 13 که‌س له‌ ئه‌مریکا سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌یان کردوه‌.

وه‌ک له‌ڕاپۆرته‌که‌دا هاتوه‌ ئینفله‌وه‌نزا بڵاوترین نه‌خۆشیه‌ له‌ هه‌موو وڵایته‌کانی ئه‌مریکادا، بێجگه‌ له‌هاوایی و ئۆریگن.

به‌رێوبه‌ری ناوه‌ندی کۆنتۆڵی نه‌خۆشیه‌کان ئان شوشات ووتی 10 منداڵ له‌هه‌فته‌ی ڕابردوودا گیان یان له‌ده‌ستداوه‌، به‌مه‌ش کۆی ژماره‌ی منداڵی له‌م وه‌رزه‌دا تائێستا مردوون ده‌گاته‌ 63 منداڵ.

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:12 0:00

XS
SM
MD
LG