Accessibility links

سەرۆکی کوریای باکور بانگهێشتی موون جی ئین سەرۆکی کۆریای باشور بۆ پیۆنگیانگ دەکات


North Korean leader Kim Jong Un and his sister Kim Yo Jong, left, visit a military unit in North Korea in 2015. (Korean Central News Agency/Korea News Service/AP)
North Korean leader Kim Jong Un and his sister Kim Yo Jong, left, visit a military unit in North Korea in 2015. (Korean Central News Agency/Korea News Service/AP)

شیکاران دەڵێن بانگهێشتەکەی رێبەری کۆریای باکور کیم جۆن ئون بۆ رێبەری کۆریای باشور (موون جەی ئین) بۆ سەردانکردنی پیۆنگیانگ رەنگە هەوڵە دپلۆماتیەکانی بەڕێوەبەرایەتی سەرۆک ترەمپ ئاڵۆزبکات. بۆ گوشار خستەنە سەر وڵاتی کۆمیونستی گۆشەگیری کۆریای باکور بۆ ئەوەی دەستبەرداری پرۆگرامی چەکی ئەتۆمی خۆی ببێت.

بەپێی لێدوانی دوێنێی سەرۆکایەتی کۆریای باشور ، سەرۆکی کۆریای باکور بانگیشتە بێپێشینە شێوەکەی لە ڕیی کەسی متمانە پێکراوی سەرۆک کیم جۆنگ کە خوشکە تاقانەکەیەتی گەێندراوەتە سەرۆکی کۆریای باشور، ئەوەی وەک ئەندامێکی شاندی کۆریای باکور و وەک بەشێک لە شاندی ئۆلۆمپی گەمەکانی زستانەدا سەردانی کۆریای باشوری کردبوو.

ئەم دەستپێشخەریە دپلۆماتییەی کۆریای باکۆر هاوکاتە لەگەڵ زیادبوونی فشاری نێونەتەوەیی لەسەر کۆریای باکورئەوەی وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا رابەرایەتی دەکات و بە مەبەستی سەپاندنی ئەوپەڕی گەمارۆی ئابوریە توندە لەسەر رژێمی کۆریای باکور.

لەلایەکی ترەوە بەرپرسانی پێشوی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا و شیکاران دەڵین هەم هەنگاوەی کۆریای باکور ، رەنگە ناکۆکی لە نێوان کۆریای باشور و بەڕێوەبەرایەتی دۆناڵد ترەمپ بخولقێنیت ، بەوەی کە لەلایەکەوە سەرۆکی کۆریای باشور پشتیوانی لە هەوڵەکانی سەرۆک ترەمپ دەکات بۆ گوشاری زیاتری ئابوری لە سەر کۆریای باکور و لەلایەکی تریشەوە پشتیوانی لە رێبازی دیالۆگ لەگەڵ کۆریای باکوردا دەکات.

XS
SM
MD
LG