Accessibility links

ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی کوشندە دەکاتە سەر هیزەکانی سوریا و ئێران


A U.S. Air Force F-16 takes off during a joint international aerial training exercise hosted by Israel and dubbed "Blue Flag 2017" at Ovda military air base in southern Israel, Nov. 8, 2017.

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئەمڕۆ یەکشەممە رایگەیاند کە وڵاتەکەی زەبری کوشندەی لە هێزەکانی ئێران و سوریا وەشاندوە و هەروەها پەیمانیدا کە کاردانەوەی زیاتریان دەبێت ئەمەش دوای دەاستوەردانی رشدی ئیسرائیل لە سوریادا کە ماوەی 7 ساڵە ئەم جەنگە بەردەوامە.

ئەم لێدوانە توندەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بۆ کابینەکەی بە رۆژێک دوای ئەو زنجیرە هێرشە ئاسمانیەی وڵاتەکەی دێت کە کرایە سەر سوریا. ئیسرائیل فەرمانی دا بە بۆردومانی ئاسمانی دوای ئەوەی کە فرۆکەیەکی بێ فرۆکەوانی ئێرانی ئاسمانی وڵاتەکەیانی بەزاند ، هاوکات یەکێک لە فرۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل لەلایەن سوریاوە خرایە خوارەوە.

ناتانیاهۆ وتی ئێمە هەر دوێنی کۆمەڵێک هێرشی بەهێزمان کردەسەر هێزەکانی ئێران و سوریا، ئێمە تا ڕادەیەک و بە ڕاشکاوانە بۆ هەموو کەسێکمان روونکردەوە کە رێنوماییەکانی گرتنەبەری رێوشوێنی کرداری گۆڕانکاری بەسەر نەهاتووە.

رێبەرە ئیسرائیلیەکان دەڵێن کە بۆردومانە ئاسمانییەکانیان پەیامێکی روون بووە بۆ ئێران.

روانگەی چاودێری مافەکانی مرۆڤی سوریای بنکە لە بەریتانیا دەڵێت بۆردومانە ئاسمانییەکان بۆ سەر شەش بنکەی سەربازی هێزەکانی سوریا و ملیتانە هاوپەیمانەکانی بووە. لەو بۆردومانانەشدا شەش ئەندامی میلیاتانە هاوپەیمانەکانی سوریا کوژراون.

XS
SM
MD
LG