Accessibility links

عه‌دنان کۆچه‌ر: تورکیا ده‌یه‌وێت به‌کورد بڵێت وه‌ک ئه‌رمه‌نتان لێده‌که‌ین

  • Wrya Kalle

تادێت تورکیا هێزی زیاتر ڕه‌وانه‌ی ده‌وروبه‌ری سنووری عه‌فرین ده‌کات، به‌م هه‌نگاوه‌دا له‌وه‌ناچێت تورکیا دۆخه‌که‌ له‌و ناوچه‌یه‌ هێور کاته‌وه‌.

باس له‌وه‌ ده‌کرێت کورد داوای له‌ هێزی سوریا کردبێت ڕێگای بدات هاریکاری به‌ده‌ست بگات، تاچه‌ند ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ سو‌ریا یارمه‌تی کورده‌کان بدات؟.

ئایا ته‌نها رێگا بۆ گه‌شتنی یارمه‌تی بۆ عه‌فرین له‌‌و ڕێگایانه‌وه‌‌یه‌ له‌ژێر ده‌ستی ڕژێمی ئه‌سه‌د دایه‌؟.

تورکیا که‌وتۆته‌ بۆرده‌مان کردنی ناوچه‌کان به‌ هه‌ڕه‌مه‌کی و ته‌نانه‌ت ده‌ست له‌ شوێنه‌واره‌ دێرینه‌کان و ماڵ و جێگا مه‌ده‌نیه‌کان ناپارێزێت، هه‌ر ئه‌مرۆش کورده‌کان له‌عه‌فرین دوایان له‌کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و له‌ئه‌نجو‌مه‌نی ئاسایش کرد که‌ بڕێاریک به‌رامبه‌ر به‌ تورکیا بده‌ن.

به‌ڵام بۆچی کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی له‌م پرسه‌دا خه‌مساردی پێوه‌ دیاره‌؟.

بۆ شیکاری له‌سه‌ر ئه‌م پرسیارانه‌ وریا کاڵی گفتووگۆی له‌گه‌ڵ عه‌دنان کۆچه‌ر چاودێری سیاسی کردوه‌.

عه‌دنان کۆچه‌ر ده‌ڵێت، ئه‌مه‌ پروپاکه‌نده‌یه‌ له‌سه‌ر هێزی سوریا دیموکرات ده‌کرێت بنه‌مای دروستی نیه‌، نه‌ یه‌په‌گه‌ و نه‌ هێزی سوریای دیموکرات به‌هیچ ئامانجێک داوای یارمه‌تی ناکه‌ن و له‌گه‌ڵ هێزی ڕژێمی سوریا ناکۆکن.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی خه‌مسارد نیه‌، به‌ڵکوو سوریا تائێستا داوا یاخود هانای بۆ ‌ئه‌نجومه‌نی ئاسایش نه‌بردوه‌ بڵێت تورکیا خاکم داگیر ده‌کات.

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:02 0:00

XS
SM
MD
LG