Accessibility links

دکتۆرهێمن سەیدی: ئێستا دەرکەوتووە ئەو کاتانەی کە دوژمنایەتی یەکترمان کردووە شکەستی زۆر گەورەمان بە چاو دیوە


Hemn Seyedi

دکتۆرهێمن سەیدی: ئێستا دەرکەوتووە ئەو کاتانەی کە دوژمنایەتی یەکترمان کردووە شکەستی زۆر گەورەمان بە چاو دیوە

وەکو دەووترێ کورد ئەوەندە دوژمنی هەیە دۆستی نییە، بەڵام خودی کورد لە ناو خۆێدا تا چەند هاووسازن و لە بەرامبەر یەکدا لێبۆردنیان هەیە؟

Zarokên Efrînê
Zarokên Efrînê

​دکتۆرهێمن سەیدی لێکۆڵەر و چاودێر کاروباری رامیاری لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " راستیەکەی ئەوەیە تەنیا تاێبەت بە کورد نییە، ئێمە لە جیهانێکدا دەژین کە لەسەر بناغەی بەرژەوەندی دامەزراوە و وڵاتەکان و نەتەوەکان ئامادەن بە خاتری بەرژەوندی خۆیان دوژمنایەتی یەکتر بکەن و یەکتر لە ناو بەرن، ئەو چاوەروانیەی کە ئێمە هەمان بێت کە داخوا وڵاتانی دراوسێ کە زۆربەشیان وڵاتانی داگیر کەرن، یان زلهێزەکانی جیهان کە ئەوانیش رابوردوویەکی ئیمپریالیستیان هەبوە بێن داکۆکی لە کورد بکەن و دۆستایەتی کورد بکەن، ئەوە لە بنەڕەت را شتێکی خەیاڵی و فانتیزیە ".

دکتۆر هێمن هەر وەها دەڵێت " ئەو دابڕانەی لە نێوان کوردەکانەوە هەیە لە باری جوغرافیایەوە، بۆ وێنە منی مەهابادی لە ژیانمدا شانسی ئەوەم نەبوە پەیوەندیم لەگەڵ عەفرین و کۆبانیم هەبێ و هاتوو چۆم هەبێ، لە چوار وڵاتی جیاوازدا بوین، بەڵام بە لایەنی کەم لە روانگەی بەژەوەندیەوە کە ئێستا دەرکەوتووە ئەو کاتانەی کە دوژمنایەتی یەکترمان کردووە شکەستی زۆر گەورەمان بە چاو دیوە وە ئەو کاتانەش کە هاوکاریمان کردووە سەرکەوتنمان بەدەست هێناوە، لەو گێژاوەی کە لە رۆژهەڵاتی ناویندا هەیە، لەو سیاسەتە کە لە ئاستی جیهانیدا هەیە لایەنی کەم، ناڵێم ئەگەر زۆر ببینە تەبا و رەبا، لایەنی کەم بەرژەوەندیە بچووکەکانی خۆمان بپارێزین ".

دکتۆر هێمن دەشڵێت " سەرچاوەی ئەم نە هاووسازیە، بەشێکی دەگەرێتەوە بەو بارودۆخە ناخۆشەی کە تێیداین، لە کاتی دۆڕاندا، لە کاتی شکشتدا، لە کاتی بندەستیدا، جۆرێک (عەسەبیەت) تۆڕە بوون زاڵ دەبێت، کە زۆر جار لەو تۆڕەییە هەڵس و کەوتی هەڵە لێ دەکەوێتەوە، بەشێکی تر بۆ باری ئابوری، نەتەوەی هەژار زۆر جار هەڵس وکەوتی نا عەقڵانی دەکا، بەشی سیەم سیاسەت و زانست نازانین وە روحی نەتەوەیی لە ئێمەدا لاوازە ".

please wait

No media source currently available

0:00 0:11:42 0:00

XS
SM
MD
LG