Accessibility links

شەماڵ بەشیری: ئەوەی تورکیا دەیکات هەوڵی هەناسەدانە بە داعش و کۆکردنەوەی ئیسلامیە ڕادیکاڵەکانە


شه‌ماڵ به‌شیری

پارتی داد و گەشەپێدان فەرمانڕەوای تورکیا هەوڵەکانی خۆی چڕ کردۆتەوە تا پشتیوانی سیاسی لە ناو پەرلەمانی وڵاتەکەیدا بەدەست بێنێت بۆ ئەو هێرشانەی لەشکری تورکیا دەیکاتە سەر شاری کورد نشینی عەفرین.

لەشکری تورکیا بە هێزی زەمینی و ئاسامانی بە پستیوانی تانک و زرێپۆش لە ڕۆژی 20 ی مانگی یەکی ڕابردووەوە دەستی کردووە بە هێرشکردن بۆسەر یەکینەکانی پاراستنی گەل، یەپەگە.

گەورە کاربەدەستانی ئاکەپە دەڵێن ئەم هەوڵەیان لە ناو تورکیادا بە مەبەستی بەرپەرچ دانەوەی ئەو پڕوپاگەندانەن بەرامبەریان دەکرێن.

شەماڵ بەشیری نوسەر و شیکەرەوەی سیاسی دەڵێت؛ تورکیا بەهۆی ئەو هێرشانەی بۆ سەر عەفرین دەستی پێکردووە کەوتۆتە ژێر فشارێکی زۆر و قورسەوە و کۆی ئەمانەش نیشانی دەدات وەک دەڵێت هەرچەندە لە هەندێک وڵاتەوە چرای سەوزی بۆ هەڵکراوە بەڵام لە بەرەنجامدا تورکیا تەنیا ماوەتەوە و گۆشەگیر بووە، دەشڵێت هەر بۆیە گەڕانەوەی ئاکەپە بۆ پەرلەمانی وڵاتەکەی و بەدەستهێنانی ڕەواییەکی سیاسی و پشتگیری بۆ دەوڵەتی ئاکەپە وەک دەرفەتێکە بۆی تا وەکچارەسەرکردنێکی کورتخایەن بۆ سیاسەتە شکستخواردووەکانی تورکیالە سوریادا لێی بڕوانرێت.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، شەماڵ بەشیری ئاماژەش بەوە دەکات کە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا و سەرۆکی ئاکەپە کێشەی سەرەکییە لە ناو تورکیادا وە گەلێک ڕای دژبەر هەن لەسەر ئەردۆغان چونکە تەواوی جومگەکانی دەسەڵاتی لە وڵاتەکەدا قۆرغ کردووە و هیچ زەمینەیەکیبۆ هەناسەدانی ڕێکخراوە دیموکراتییەکان و میدیاکان نەهێشتۆتەوە و دەشڵێت هەربۆیە فاشار خستنە سەر خودی ئەردۆغان دەشێت یەکێک بێت لە ڕێگەچارەکان بۆ سنوردانان بۆ سیاسەتەکانی دەوڵەتی ئەردۆغان.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:11:18 0:00

XS
SM
MD
LG