Accessibility links

ئەو توندڕەوەی هێرشەکەی شەوی شەممەی ئیتالیای کردووە هیچ پەشیمان نییە


کاربەدەستێکی جێبەجێکردنی یاسای ئیتالیا ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند،گومانباری سەرەکی دەستڕێژەکەی ناوەڕاستی ئیتالیا، کە سەر بە توندڕەوە ڕاستڕەوەکانە، و 6 ئەفریکایی بریندار کردووە، دەڵێت دەزانێت چی کردووە و لە کردارەکەی پاشگەز نەبۆتەوە.

لوکا تراینی تەمەن 28 ساڵان دەستگیر کراوە لە کاتێکدا پۆلیس لێکۆڵینەوەی چەندین دۆسێی هەوڵی کوشتنی لەگەڵدا دەکەن، لەسەر هێرشەکەی شەوی شەممەی شاری مەسیراتای ئیتالیا.

لەو هێرشەدا 5 پیاو و ژنێک بریندار بوون لەو تەقەکردنەی کە دوو کاتژمێری خایاند، قوربانیەکان خەڵکی نایجیریا، غانا، گامبیا و مالین.

کاربەدەستانی ئیتالیا دەڵێن ڕۆژی یەکشەممە کاتێک ماڵی گومانبارەکەیان پشکنیوە دەستیان گرتووە بەسەر کتێبی ژیاننامەی ئەدۆلف هیتلەر و بڵاوکراوەی تری کە پەیوەندی بە نازیسمەوە هەیە وە هەروەها ئاڵای نازییەکان و ئەو سیبولانەیان لە ماڵەکەیدا دۆزیوەتەوە کە لەلایەن پشتیوانی باڵادەستی سپیپێسەتەوەکانەوە بەکاردێن.

تراینی کە ئیتالییە، لە ساڵی ڕابوردوو کاندیدێکی سەرنەکەوتووی هەڵبژاردنە خۆجەییەکان بوو کە لە سەر لیستی پارتی کۆمکاری باکوری دژە کۆچبەری بوو.

XS
SM
MD
LG