Accessibility links

له‌ ئه‌نجامی پشێوی نێوان گه‌نجانی وڵاتپارێز و هێزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌ پێنج گه‌نج بریندار ده‌بن


پاش ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێک گه‌نجی هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕێپێوانێكدا، كه‌ له‌ سلێمانییه‌وه‌ ده‌ستیان پێكردبوو، به‌ مه‌به‌ستی گه‌یشتنه‌ شاری عه‌فەرین بۆ په‌یوه‌ندیكردن به‌ یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل، یه‌په‌گه‌، له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌ ڕێگرییان لێده‌كرێت و پشێوی دروست ئه‌بێت، له‌ ئه‌نجامدا چه‌ند گه‌نجێک بریندار ده‌بن.

تارا حوسێن، وته‌بێژی ته‌ڤگه‌ری ئازادی كۆمه‌ڵگای كوردستان به‌ ده‌نگی ئه‌مەریكای ڕاگه‌یاند كه‌ ئه‌و گه‌نجانه‌ به‌مه‌به‌ستی پشتیوانیكردنی شاری عه‌فرین ئه‌و ڕێپێوانه‌یان ڕێكخستبوو، هه‌روه‌ها نیازیان هه‌بووه‌ به‌ هه‌ڵگرتنی چەک پاڵپشتی عه‌فەرین بكه‌ن.

هه‌روه‌ها وتیشی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان سه‌ره‌تا به‌ ‌لێدان و دواتریش به‌ ته‌قه‌كردن ویستوویانه‌ بڵاوه‌یان پێبكه‌ن، له‌ ئه‌نجامدا پێنج گه‌نج بریندار بوون كه‌ سیانیان برینه‌كانیان سه‌خته‌ و ئێستا له‌ ژێر چاودێری پزیشكی فریاكه‌وتنی خێرای سلێمانیدان.

له‌ وه‌ڵامی پرسیارێكی ده‌نگی ئه‌مەریكا كه‌ئایا ئه‌وان له‌ پێشدا مۆڵه‌تی چوونه‌ژووره‌وه‌یان وه‌رگرتووه‌ بۆ چوونه‌ ناو شاری هه‌ولێره‌وه‌، تارا حوسێن وتی كه‌ ٢ ڕۆژ پێش ڕووداوه‌كان، په‌یوه‌ندییان به‌ پارێزگار و لایه‌نه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ كردووه‌ تاكو هاوكارییان بکەن له‌وه‌ی بڕۆنه‌ ناو شاری هه‌ولێره‌وه‌.

دەقی ڕاپۆرتەکەی پەیامنێرمان ڕێباز مەجید لە سلێمانی.

please wait
Embed

No media source currently available

0:00 0:02:07 0:00

XS
SM
MD
LG