Accessibility links

سەرۆکی ئەفغانستان: پاکستان بنکەی تالیبانە


سەرۆکی ئەفغانستان ئەشرەف غەنی ڕۆژی هەینی گوتویەتی گوایە پاکستان بنکەی تالیبانە.

لە پەیامێکی تەلەفیزیۆنیدا، غەنی داوای لەو وڵاتەی دراوسێی کرد لە بری ئەوەی بەڵێن بدات هەنگاوی دەستبەجێ دژ بەو یاخیبوانە بنێت.

سەرۆکی ئەفغانستان ئەشرەف غەنی ڕایگەیاند کابول لیستی چەند کەسێکی داوە بە ئیسلامئاباد کە پلانداڕێژەری هێرشەکانی ئەمدواییانە بوون لە کابول و چاوەڕوانی ئەوە دەکات پاکستان بە کردار هەنگاو بنێت.

لە ئیسلامئاباد، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ئەو تۆمەتانەی ڕەت کردەوە کە تالیبان و تۆڕی حەقانی هاوپەیمانیان هیچ بنکەیەکیان لە پاکستان هەبێت و داواشی لە حکومەتی ئەفغانستان کرد سەرنج بخاتە سەر بۆشاییە ئاسایشیەکانی کە بوون بەهۆی هێرشەکانی ئەمدواییانەی ئەفغانستان.

XS
SM
MD
LG