Accessibility links

عەبدوڵای مەلا نوری: هەموو ئەوەی بەسەر کورد و کوردستاندا ئەگوزەری داوای یەکرێزیمان لێ دەکات


Abdulla Mala Nuri
Abdulla Mala Nuri

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان KNK ساڵانێکە لە هەوڵی راوێژ و لە یەک نزدیکردنەوەی لایەنە کوردستانیەکاندایە. کۆنفرانسی ئەم ساڵەی کەنەکە بۆ راوێژی یەکێتیی نەتەوەیی کە بۆ باشور تەرخان کرابوو لە شاری سڵێمانی بەرێوە چوو.

ئاخۆ ئەم کۆنفرانسانە تا چەند ئومێد بەخشن بەوەی لە ئاێیندەیەکی نزدیکدا ئامانجەکان وە یاخود ئەو کۆنگرە نەتەوەییەی کە هەموو لایەنەکان لە سێبەرێدا بن و بە هیوان بێتەوە ئاراوە؟

چ بەربەستێکی سەرەکی لەبەر دەمدایە کە تا ئێستا رێگرە لە بە دیهێنانی ئامانجە سەرەکیەکان؟

KNK
KNK

​عەبدوڵای مەلا نوری ئەندامی کۆمیتەی بەرێوەبەری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان KNK و ووتە بێژی کۆنفرانسەکە و ئەندامی پێشووێ پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لەسەر لیستی بزوتنەوەی گۆڕان لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " هەموو هێزو لایەنە سیاسیەکانی باشوری کوردستان بە تاێبەتی و چوار پارچەی کوردستان بە گشتی بانگهێشت کرابوون کە زۆربەیان ئامادە بوون، جگە لە هەندێ کە خۆیان ئامادە نەبوون، ئامانجی کۆنفرانسەکە بریتی بوون لە راوێژکردن وە کۆکردنەوەی زۆرترین بیرورا لەسەر کێشە جیا جیاکان کە هەم پەیویستە بە هەموو کورد و کوردستانیانەوە لە هەر چوار پارچەی کوردستان وە هەم تاێبەت بوو بە باشوری کوردستان وە بەشداری کاریگەری مێوانەکان کۆنگرەکەی دەوڵەمەند کرد"

کاک عەبدوڵا هەر وەها دەڵێت " ئەتوانم بڵێیم کۆنفراسەکە تا رادەیەک سەرکەوتوو بوو وە پلان هەیە کۆنگرەی هەر چوار پارچەی کوردستان، واتە کۆنگرەیەکی گەورەتر ئەنجام بدەین، کۆنگرەیەکی راوێژکاری، بە هیواین بە زووترین کات ئەو کۆنگرە ئەنجام بدەین وە لە بارەی درووشمی کۆنگرەکەوە ئەوەیە ئامانجی کۆنگرە لە بنەڕەتەوە بە دیهێنانی یەکێتیی نەتەوەیی، یەک ریزی، هاوو ووتاری و هاوو دەنگی ".

کاک عەبدوڵا دەشڵێت " ئەو بارودۆخەی کە ئێستا لە ئەفرین ئەگوزەرێ، بە ئاشکرا هەست ئەکەی پیلانگێڕانێکی نیۆنەتەوەی لەسەر ئەفرین هەیە، وە پێشتریش ئەو دۆخەی لە باشوری کوردستان لە 16 ئۆکتۆبەر هەبوو، کە دیسان بە جۆرێک لە جۆرەکان پیلانگێڕیەک لەسەر هەرێمی کوردستان هەبوو، هەموو ئەمانە داوای یەکریزیمان لێ ئەکەن".

کاک عەبدوڵا دیسان دەڵێت " لەسەر ئاستی ناوخۆدا هەندێ هێز هەن لە بری هەوڵدان بۆ ئیشکردن لەگەڵ هێز و لایەنە سیاسی کوردی و کوردستانیەکانی تردا زیاتر لە چوارچێوەی ئەجنداێ وڵاتانی داگیرکاردا نەخولێنەوە".

please wait

No media source currently available

0:00 0:10:45 0:00

XS
SM
MD
LG