Accessibility links

له‌ئه‌شکه‌وتێکی ئیسرائیل کۆنترین به‌به‌ردبووی مڕۆڤی ده‌ره‌وی ئه‌فریکا ده‌دۆزرێته‌وه‌

  • Wrya Kalle

له‌ئه‌شکه‌وتێک له‌ ئیسرائیل ئێسکی شه‌ویلگه‌ دۆزراوه‌ته‌وه‌، زاناکان ده‌ڵین هی کۆنترین به‌به‌ردبووی مرۆڤه‌ ناسرابێت له‌ده‌ره‌وه‌ی کیشوه‌ری ئه‌فریکا. ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ده‌گه‌ێنێت مرۆڤ زۆر زووتر له‌و کیشوه‌ره‌وه‌ ده‌رچوه‌ وه‌ک له‌وه‌ی زانراوه‌.

زاناکان ده‌ڵین ته‌مه‌نی ئه‌و دۆزراوه‌ به‌به‌ردبوه‌ له‌نێوان 177 هه‌زار بۆ 194 هه‌زار ساڵ ده‌خه‌مڵێنرێت.

ووتیشیان دانه‌کان له‌شێوی هاوشێوکانی نزیکی مرۆڤن که‌ له‌وسه‌روه‌خته‌دا هوبوون، له‌وانه‌ مرۆڤی نیاندرتاڵ.

ئێسکه‌که‌ بریته‌یه‌ له‌ به‌شی چه‌پی شه‌ویلگه‌ی سه‌ره‌وه‌ی که‌سێکی گه‌وره ‌- به‌ڵام هێشتا ته‌مه‌نی ڕوون نیه‌ - له‌ئه‌شکه‌وتی میسلیا له‌ به‌رزایه‌کانی ڕۆژئاوای شاخی کرمل دۆرزاوه‌ته‌وه‌ له‌ دووریی 12 کم له‌باشوری حه‌یفا.

ئه‌شکه‌وته‌که‌ گه‌وره‌یه‌ و داڕماوه‌ له‌لایه‌ن مرۆڤه‌ سه‌رده‌مێک جێنشین بوه‌ و له‌هه‌مانکاتدا په‌ڕی باڵدار و ئامێری به‌ردی پێشکه‌وتوو له‌وکاته‌دا به‌کارهاتوه‌ دۆزراونه‌ته‌وه‌، هه‌ه‌روه‌ها چه‌ند جێگایه‌کی ئه‌شکه‌وته‌که‌ بۆ ئاگرکردنه‌وه‌ و سوتاندنی ئیسکی ئاژه‌ڵ به‌کار هاتوه‌.

بۆیه‌که‌م که‌ڕه‌ت مرۆڤی زیره‌ک له‌ ئه‌فریکادا ده‌رکه‌وتوه‌، کۆنترین به‌به‌ردوو ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ 300 هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، ئه‌فریکا وه‌ک ناوه‌ندێک بوه‌ بۆ‌ بڵابوونه‌وه‌ی ڕه‌گه‌زه‌کان‌ بۆ ناوچه‌کانی‌دیکه‌ی جیهان.

له‌وڵاته‌یه‌کگرتوه‌کان نه‌خۆشی هه‌ڵامه‌ت بڵاوده‌بێته‌وه‌ له‌ 15 ساڵی ڕابردودا به‌ سه‌خترین داده‌نرێت

به‌رپرسانی ته‌ندروستی ئه‌مریکا ده‌ڵین بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌ڵامه‌ت له‌م زستانه‌دا به‌سه‌خترین داده‌نرێت له‌15 ساڵی ڕابردوودا.

له‌دوا ‌ڕاپۆرتی هه‌فتانه‌ی ناوه‌ندی خۆپاراستن له‌ نه‌خۆشیه‌کان ئه‌مریکا هاتوه‌ " بێجگه‌ له‌ هاوایی ئینفله‌وه‌نزا له‌ هه‌موو ولایه‌ته‌کانی ئامریکا بڵاوبۆته‌". هه‌روه‌ها ناوه‌نده‌که‌ ده‌ڵێت " پێشبینی ده‌کرێت ژماره‌ی تووشبوون به‌م نه‌خۆشیه‌ تاکۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ بگاته‌ 34 ملێۆن که‌س".

به‌رپرسانی ته‌ندروستی ده‌ڵین "به‌هۆی هه‌ڵامه‌ته‌وه‌ هه‌فته‌ی ڕابردوو له‌سه‌رانسه‌ری وڵاتدا له‌ 15 که‌س 1 که‌س سه‌ردانی پزیشکی کردوه‌، له‌دوای بڵاوبونه‌وه‌ی ئینفله‌وه‌نزای به‌راز که‌ له‌ساڵی 2003دا و وڵاتی گرته‌وه ‌خه‌ڵکی زیاتر له‌ هه‌مووکاتێک به‌دوای چۆنێتی چاره‌سه‌ری هه‌ڵه‌مه‌تدا ده‌گه‌رین".

ناوه‌نده‌که‌ ده‌ڵێت ئه‌م ڤایرۆسه‌ بۆته‌ هۆکاری خه‌واندنی 12 هه‌زار که‌س له‌نه‌خۆشخانه‌‌ و تائێستا 37 منداڵ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

به‌رپرسان ده‌ڵین پێده‌چیت ژماره‌ی گیان له‌ده‌ستدانی منداڵ به‌رزبێته‌وه‌.

ئه‌نفله‌وه‌نزا زیاتر کاریگه‌ری له‌سه‌ر منداڵ وکه‌سانی به‌ته‌مه‌ن هه‌یه‌، له‌ نێوان هه‌ر 100هه‌زار که‌س 44 منداڵ تووش بوون، ئه‌مه‌ش 3 ئه‌وه‌نده‌ی وه‌رزی پێشووه‌.

هه‌روه‌ها به‌رپرسان ده‌ڵین زۆرینه‌ی جۆری هه‌ڵامه‌تی ئه‌مساڵ ڤایرۆسی جۆری (H2H3)ـه، ساڵی پار بڵاوبوو به‌ڵام به‌م شێوه‌یه‌ نه‌بوه‌.

شاره‌زیان ده‌ڵێن "له‌هۆکاری بڵاوبوونه‌وه‌ی دڵنیانین و ئاسان نیه‌ کاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئینفله‌وه‌نزا ده‌ستنیشان بکرێت".

ئاپڵ ڕێگه‌ ده‌دات به‌خاوه‌ن ته‌له‌فوونه‌کانی کۆنترۆڵی خاوبوونه‌وه‌ی جۆره‌ کۆنه‌کانی بکه‌ن

نوێکردنه‌وه‌ی داهاتوی ته‌له‌فوونی ئاپڵ بژاره‌یه‌ک ده‌دات به‌ خاوه‌نه‌کانی، بتوانن خاوبوونه‌وه‌ی کارکردنی ئامیره‌که‌ ڕاگرن، ئه‌مه‌ش ته‌مه‌نی باتریه‌ درێژتر ده‌کاته‌وه‌.

ئه‌م نوێکردنه‌وه‌ بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی تووڕه‌یی خاوه‌ن ته‌له‌فوونه‌کانی ئایفۆنه‌ که‌ کۆن ده‌بێت و نایگۆرن و مانگی ڕابڕدوو ئاپڵ ڕایگه‌یاند نوێکردنه‌وه‌ی داهاتوو ده‌بێته‌ هۆکاری خاوبوونه‌وه‌ی زیاتری کاری ته‌له‌فونه‌کانیان.

زۆر که‌س واتێگه‌یشتبوون ئاپڵ ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ناوه‌ به‌مه‌به‌ستی له‌کارخستنی ته‌له‌فوونه‌ کۆنه‌کان، تا خاوه‌نه‌کانی ده‌ستبه‌رداریبن و ته‌له‌فوونی نوێ بکڕن. به‌ڵام ئاپڵ ڕایگه‌یاندا هه‌وڵه‌دات ته‌مه‌نی باتری ته‌له‌فونه‌ کۆنه‌کان درێژکاته‌وه‌ و ئه‌گه‌ر خاوه‌نه‌کانی ده‌یانه‌وێت باتریه‌که‌ بگۆڕن بنرخی 50$ ئاپڵ بۆیان ده‌گۆڕێت.

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:41 0:00

XS
SM
MD
LG