Accessibility links

پۆلیسی روسیا سەرۆکی ئۆپۆزیسیۆنی سەرەکی وڵات دەستگیر دەکات


پۆلیسی روسیا ئەمڕۆ " ئەلکسی ناڤاڵنی" سەرۆکی ئۆپۆزیسیۆنی لە مۆسکۆ دەستگیر کرد ، هاوکاتی ئەوەی بە هەزاران کەس لە سەرانسەر روسیا گردبوونەوەی نارەزاییان لەدژی رێپێوانێکی لایەنگرانی هەڵبژاردنی پوتن بۆ درێکژکردنەوەی خولی سەرۆکایەتی سەرۆکی روسیا لە پۆستی سەرۆکایەتییەدا.

ئەکسی ناڤالنی تەمەن 41 ساڵان ، سەرۆکی ئۆپۆزیسیۆنی سەرەکی لە روسیا و سیاسەتمەداری کاریزمایی بە دۆست ولایەنگرانی دەورە درابوو ، بە ماوەیەکی کورت دوای ئەوەی درۆشمی دژ بە رابرانی روسیا دەچڕیو دەیگوت ئەی ئێوە ساختەچیان و دز و جەردە لە میانەی گردبونەوەیەکی رێگەپێنەدراو لە ناوجەرگەی مۆسکۆ کە بە پۆلیس تەنرابوو ، ناڤالی دستگیرکرا.

بەڵام سەرۆکئی ئۆپۆزیسیۆن وێرای دەستگیرکردنی داوای لە هاوڵاتیانی مۆسکۆ ی پایتەخت کرد بڕژێنە نێوجادە وبانەکانی پایتەختەوە و لە تویتێکیدا ئەلکسی ناڤالنی نوسیبووی کە ئێوە گردبوونەوە بۆ ئایندی خۆتان دەکەن نەک بۆ من. ئاژانسی هەواڵەکانی فرانس پرێس دەڵیت نزیکەی 3 بۆ 4 هەزار کەس ئامادەی گردبوونەوە رێگەپێنەدراوەکەی مۆسکۆیان کردوە.

لە سەر داوای ڤلادمیر پوتنی سەرۆکی بێزراو بە هەزاران لە پشتیوانکارانی لە سەرمایەکی زۆردا گردبوونەوەیان لە دەیان شاری روسیا ئەنجامداوە بۆ پشتیوانیکردن لەو هەڵبژاردنانەی کە ناڤالی و پشتیوانکارانی بە هەڵبژاردنی درۆینەی لە قەڵەم دەدەن.

XS
SM
MD
LG