Accessibility links

کوردانی سوریا دەڵین بەشداری لە وتوێژی ئاشتی سوچی لە روسیا ناکەن


Turkey Russia Iran
Turkey Russia Iran

دەسەڵاتداران لە هەرێمی ئۆتۆنۆمی کوردی لە سوریا ئەمڕۆ یەک شەممە گوتیان ئەوان لە وتوێژەکانی ئاشتی ئەوەی بڕیارە لە هەفتەی داهاتوودا لە شاری سوچی لە روسیا بەڕێوە دەچێت بەشداری ناکەن ، ئەمەش وەک دەڵین بە هۆی ئەو هێرشە لەشکرییەی سوپای تورکیا بۆ سەر عەفرین وا ئەنجامی دەدات.

لەو بارەیەوە " فەواز ئەلیوسف" بەرپرسێکی ناوچەکە گوتی ئێمە پێشتر گوتومانە کە ئەگەر رەوشەکە لە عەفرین بەم شێوەیەی هەنوکە بمێنێتەوە، ئەوا ئێمە ئامادەی وتوێژەکانی ئاشتی سوچی نابین. فەواز ئەلیوسف دەشڵیت ئەم هێڕشە لەشکرییەی تورکیا بۆ سەر عەفرین دژی بنەماکانی دیالۆگی سیاسیە

ئەوەی جێی ئاماژەیە تورکیا کە پشتیوانی لە سەهەڵداوانی سوریا دەکات یەکێکە لە بەڕیوەبەرانی سەرەکی وتوێژەکانی سوچی لە روسیا کە رۆژانی دوو شەممە و سێ شەممە ی داهاتوو بەرێوەدەچیت . روسیا و ئێرانی هاوپەیمانی حوکمەتی ئەسەد بەشداری لەو کۆبونەوەیەی ئاشتی شاری سوچی دەکەن.

هێزەکانی حوکمەتی تورکیا هاوکاری هیزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سوریای دەکەن بە هێزی زەمینی و هەروەها هێرشی ئاسمانیش لە دژی شەڕەوانانی یەپەگە لە شاری عەفرین. ئەنکەرە هێزەکانی یەپەگە بە بەشێک لە پارتی کرێکارانی کوردستانی قەدەغەکراو ی تێرۆرستی لەقەڵەمداوە.

XS
SM
MD
LG