Accessibility links

ژیان لە فەرهەنگدا: دیاری مەحمود


دیاری مەحمود
دیاری مەحمود

زۆرن ئەوانەی گۆرانی دەچڕن، وەلێ کەمن ئەوانەی ببنە ئەو سترانبێژەی بکەوێتە یاری و سەماکردن لەگەڵ ڕۆحدا و ئەندێشەکانی مرۆڤ بلاوێنێتەوە.

هەمیشە ئەو گۆرانیانە لە هزردا دەمێننەوە کە هەروادێ و لە ڕۆحە ماندووەکان نزیکتر دەبنەوە و خۆشەویستی دەبەخشنەوە بەسەریاندا و لە ساتەوەختەکانی ڕامان و بیرکردنەوەی قوڵدا جێیان دەهێڵن.

دەشێت زۆربەمان گوێگرێکی باشی گۆرانییەکان بین بەڵام لەوانەیە کەمێک لە ئێمە بتوانن بە وردی ڕۆبچنە نێو تواناییەکانی گۆرانیبێژێکی ڕاستەقینەوە و بۆ نمونە بتوانین قسە لەسەر تێکچڕژانی دەنگ و ئاواز بکەین.

ئەم کەموکوڕییە هەر تەنها ناکەوێتە سەر گوێگری گۆرانی و موزیک، چونکە نەبوون یان کەمی نیوەندەکانی تایبەت بە موزیک و گۆرانی و لێکۆڵینەوە کردن لەسەریان یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکان. ئەم جۆرە ڕوانینە بۆ ژانرەکانی تری هونەریش کەم تا زۆرێک هۆکارە، وەک لێکدانەوە لەسەر جوڵەی هونەرمەندێکی شانۆیی لەکاتی نومایشتێکدا یان لێکدانەوەی هێڵکارییەکانی هونەرمەندێکی شێوەکار.

میوانی بەرنامە:

دیاری مەحمود، گۆرانیبێژ و موزیسیان

بە دووریش نازانرێت وەک دەگوترێت شەپۆلی گۆرانی هەرزان کاریگەری نەرێنی هەبووە لەسەر ئەو هەنگاوانەی پێویستن بۆ ئەم ژانرە هونەریە و بێزارکردنی هونەرمەندە ڕەسەنەکان و تا ئەندازەیەک دوورکەوتنەوەیان و بێدەنگی هەڵبژاردن.

لە بەرنامەیەکی پێشتری ژیان لە فەرهەنگدا، هونەرمەندێکی گەورە بە وردی باسی لەو دیاردەیە کرد و کاتێک لێم پرسی ئایا بێدەنگی و خۆ دوور ڕاگرتن نابنە مایەی زیان دان لە گۆرانی و موزیک، لە وەڵامدا پێی وتم " لەم ژاوە ژاوەدا کێ گوێ لە ئێمە دەگرێت؟! بەڵام ناشبێت ئەوەمان لە یاد بچێت کە گۆرانی و موزیکی ڕەسەن تەمەنیان ئێجگار درێژە و بە زیندوویی لای خەڵک دەمێننەوە."

دیاری مەحمود، یەکێکە لەو گۆرانیبێژە نوێیانەی لەگەڵ ئامادەکارییەکان و بڵاوکردنەوەی کاری نوێی هونەریدا هەوڵدەدات بە باشی هەڵسەنگاندنی هونەری بۆ کارەکەی بکات تا لای گوێگرانی بەرهەمەکانی بمێنێتەوە.

لە ئێستادا کە تەکنەلۆژیا ڕۆڵێکی بەرچاوی هەیە، کلیپ کردنی گۆرانییەکان کاریگەرییەکی بەرچاوی هەیە لە بڵاوبوونەوەیاندا و گەیشتنیان بە بینەران و گوێگرانی گۆرانییەکاند، بەڵام ئایا هەر ئەمە گۆرانییەکان بە زیندوویی لای خەڵک دەهێڵێتەوە؟!

پێشتر کلیپ و تەکنەلۆژیا ئامادەییەکی ئەوتۆیان نەبووە لە هونەردا و بە تایبەتیش ژانری گۆرانی و موزیک، بەڵام دەیان هونەرمەندی ڕەسەن کە خاوەنی پێگەی خۆیانن لە گۆرانی و موزیکی کوردیدا و تا ئێستاشی لەگەڵدا بێت لە ترۆپکدا ماونەتەوە.

دیاری مەحمود، هونەری دەنگی خوێندووە، ئەڵبەت دەنگ بەشێکی سەرەکی هونەری گۆرانی چڕینە، بەڵام مەرجیش نییە گۆرانیبێژی سەرکەوتوو دروست بکات.

ئەم هونەرمەندەمان پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی تەواو کردووە و دواتریش بەردەوام بووە لە خوێندنی ئەکادیمییانەی هونەرەکەی لە کۆلیژی هونەر.

دیاری مەحمود، ئەندامی ئۆرکێسترای ژێداری کورد.

ئایا شێوازی گۆرانی چڕین چەندێک کاریگەری هەیە لەسەر مانەوەی سترانەکان بە پەسەندکراوی؟

ئایا مەرجە هەر هونەرمەندێکی گۆرانیبێژ خاوەنی تایبەتمەندێتی خۆی بێت؟

ئایا بە چ پێوانەیەک گۆرانی باش و گۆرانی خراپ لێک جیادەکرێنەوە؟

ئایا لە ئێستای گۆرانی کوردیدا پێویست بە لیژنەیەکی پسپۆڕ هەیە بۆ بڕیاردان لەسەر بڵاوکردنەوەی گۆرانییەک یان نا؟

ئایا تەلەفزیۆنە کوردییەکان کاریگەری ئەرێنی یان نەرێنییان هەبووە لەسەر هونەری گۆرانی و موزیک؟

ئایا مەرجەکان چین بۆ دووبارە کردنەوەی گۆرانییەکی پێشتر وتراوە؟

ئایا دەشێت لەکاتی وتنەوەی گۆرانی گۆرانیبێژێکی تردا دەستکاری ئاواز و شێوازی وتنیش بکرێت؟

دیاری مەحمود، لە بەرنامەی ئەم هەفتەیەی ژیان لە فەرهەنگدا وەڵامی ئەم پرسیارانە و پرسیار و سەرنجەکانی ئێوەی ئازیزیش دەداتەوە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:26:58 0:00

XS
SM
MD
LG