Accessibility links

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: پێویستە تورکیا دان بە خۆیدا بگرێت و هێرشەکانی سنوردار بن


لە دواترین ڕاگەیاندنی وەزارەتی دەرەوەی ولاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا سەبارەت بە هێرشەکانی تورکیا بۆسەر شاری کورد نشینی عەفرین لە سوریادا هاتووە؛ هەروەک چۆن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە پەیوەندییەکانیدا لەگەڵ هاوشانە تورکیاییەکەیدا باسی کردووە کە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا زۆر نیگەرانە لەبارەی ڕەوشی باکوری ڕۆژهەلاتی سوریاوە و بە تایبەتیش لە بارەی ڕەوشی خەڵکی سیڤیلەوە لە دەمی ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاستی شەڕەکان کە لە ئێستادا ڕووبەڕووی ئەو بەرزبوونەوەی ئاستی شەڕانە هاتوونەتەوە.

وەزارەتی دەرەوەی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەڵێت بەردەوام دەبین لە هەوڵی پشتیوانیکردن بۆ چارەسەرکردنی نیگەرانییە ڕەوا ئاسایشییەکانی تورکیا وەک ئەندامێکی هاوپەیمانێتی ناتۆ و هاوبەشێکی گرنگ بۆ لەناوبردنی تێرۆریستانی داعش.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داوایەکیشی لە تورکیا هەیە، وەک لە ڕاگەیاندنەکەیدا هاتووە " داوا لە تورکیا دەکەین دان بە خۆیدا بگرێت و دڵنیاییش بدات کە ئەم کردە لەشکرییەی بەرفراوان نەبێت و ماوەکەشی سنوردار بێت و هەروەهاش ژیانی خەڵکی سیڤیل پارێزراو بێت.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت هەموومان دەتوانین بەردەوام بین لە سەنگی خستنە سەر ئامانجی سەرەکی کە لەناوبردنی تێرۆریستانی داعشە و ئێستاش کاتی ئەوەیە وڵاتە گەورەکان کاری پێکەوەیی بکەن بۆ دڵنیابوون لە دابینکردنی سەقامگیرییەکی ئاشتیانە بۆ گەلی سوریا.

XS
SM
MD
LG