Accessibility links

نازم عومەر: سەرکردایەتی سیاسی و حکومەتی هەرێم لە هەوڵدا بوون تا لەگەڵ ئێراندا پشت بەستوو بین بە یەکتر


 نازم عومه‌ر
نازم عومه‌ر

شاندێکی هەرێمی کوردستانی عێراق دەستیکردووە بە سەردانێک بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران و ئەمەش یەکەمین سەردانی کاربەدەستانی کوردە بۆ تاران لەوەتای ڕیفراندۆمەکەی ڕۆژی 25 ی مانگی 9 بۆ سەربەخۆیی کرا لە هەرێم.

شاندەکە کە بە سەرۆکایەتی نیچیرڤان بارزانی، سەرۆکی کابینەی هەشتی حکومەتی هەرێمە، پاش سەردانەکەی بۆ بەغدا و کۆبوونەوەی لەگەڵ حەیدەر ئەلعەبادی سەرەک وەزیری عێراقدا سەردانی تارانی کرد.

نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران دەڵێت لە قۆناغە جیاجیاکانی بزووتنەوەی ڕزگاری خوازی گەلی کورددا ئێران ڕۆڵێکی ئەرێنی بینیوە و هەر بۆیەشە وەک دەڵێت بۆ ئێستا و ئایندەش ئێران دەتوانێت هەمان ڕۆڵ ببینێت و هەر لەو ڕوانگەیەشەوە سەرکردایەتی سیاسی کورد و حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەوڵدا بووە کە پەیوەندییەکانی خۆی بگەڕێنێتەوە ئەو دۆخەی بتوانرێت "پشت بەستوو بین بە یەکتر بۆ چەسپاندنی ئاسایش لە ناوچەکە و چارەسەرکردنی کێشەکان".

ئایا تۆپبارنکردنی ناوچە سنوریەکانی هەرێمی کوردستان لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، بەشێکە لەو ڕۆڵە ئەرێنیەی ئێران بەرامبەر بە کورد لە عێراق؟

نازم عومەر دەڵێتبا نەڕۆین بۆ ئەوڕووداوانەی لە ناوچەکە هۆکار دەبن بۆ هەندێک ڕەوشی جیا جیا لەسەر مەرزەکان وە دەشڵێت بە دڵنیاییەوە کەس لایەنگری شەڕ و ئاژاوە نییە، هەر لەبەر ئەوەشە کاتێک ناڕەزایی بەرامبەر تۆپبارانەکان هەن ئاوەهاش پێویستە ناڕەزاییش بەرامبەر هۆکارەکانی دەبنە مایەی تۆپباران کردن دەرببڕدرێن.

لە وەڵامی پرسیارێکی بەڵێن ساڵح سەبارەت بەوەی ئەگەر کۆماری ئیسلامی ئێران نێوەندگیری نێوان بەغدا و هەولێر بکات بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان، ئایا ئەو نێوەندگیرییە دادوەرانە دەبێت لە کاتێکدا شیعەکان لە بەغدا باڵا دەستن؟
نازم عومەر، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق دەڵێتلە ڕابردوودا ئەوە سەلمێندراوە کە ئێران پستیوان بووە و بۆ ئێستاش کە ئەم ناکۆکیانە لەگەڵ بەغدادا هاتوونەتە ئاراوە و هەر ئەمڕۆش یەکشەممە سەرۆکی ئێران پشتڕاستی کردۆتەوە کە ئێران پشتیوانە بۆ مافە ڕەواکانی گەلی کورد لە عێراقدا.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:12:46 0:00

XS
SM
MD
LG