Accessibility links

دادگای باڵای عێراق دوواخستنی هەڵبژاردنەکان ڕەت دەکاتەوە


دادگای باڵای عێراق ڕۆژی یەکشەممە فەرمانی دژ بە داواکاری سوننەکان و کوردەکانی دا بۆ دوواخستنی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق تا ڕێگە بدرێت هەزاران کەسی ئاوارە بگەڕێنەوە ماڵەکانی خۆیان. چاوەڕوان دەکرێت هەڵبژاردنەکان لە مانگی پێنجدا ئەنجام بدرێن.

سیاسەتمەدرە شیعەکان لە ناویاندا، سەرۆک وەزیر حەیدەر ئەلعەبادیش دەڵێن دوواخستنی هەڵبژاردنەکان نا دەستورییە. دادگاکە لە بەیاننامەکەیدا ڕادەگەیەنێت، لە هەمان کاتی دیاری کراوی کە بە پێی دەستوور دەستنیشان کراوە پێویستە هەڵبژاردنەکان ئەنجام بدرێن.

چاوەڕوان دەکرێت پەرلەمان لە ڕۆژی دووشەممە کۆببێتەوە بۆ دانانی 12 ی مانگی 5 وەکو ڕۆژی هەڵبژاردن هەروەکو چۆن لەلایەن حکومەتەوە پێشنیاز کرابوو، یان لەسەر ڕۆژێکی تر هەر لە مانگی 5 دا ڕێکبکەون.

عەبادی هەوڵی بەدەستهێنانەوەی دەنگی پێویست دەکات بۆ مانەوەی لە پاش ڕێبەرایەتی کردنی شەڕی سێ ساڵە لەگەڵ داعش.

باڵیۆزی ئەمەریکا لە بەغدا ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند " دوواخستنی هەڵبژاردنەکان دەبێتە مایەی مەترسییەکی گەورە، بنکۆڵکردنی دەستوور و زیان بە بەرەوپێشچوونی دیموکراسی لە عێراق دەگەیەنێت.

XS
SM
MD
LG