Accessibility links

فەرەنسا داوای کۆبونەوەی نائاسایی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر سوریا دەکات


وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا ڕادەگەیەنێت وڵاتەکە داوای لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە کۆبونەوەیەکی نائاسایی دەربارەی تێکچوونی بارودۆخی سوریا ئەنجام بدرێت.

داواکارییەکەی ڕۆژی یەکشەممەی فەرەنسا پاش ئەوە دێت کە هێزەکانی تورکیا و ئۆپزسیۆنی سوریا دەستیان کردووە بە هێرشێک بۆ سەر هەرێمی عەفرینی سوریا کە لە ژێر دەسەڵاتی کوردەکاندایە.

لە بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسادا هاتووە کە هەر لە ڕۆژی یەکشەممە وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ییڤ لی دغیۆن لە ڕێگەی پەیوەندی تەلەفیۆنییەوە لەگەڵ هاوشانە تورکەکەی مەولود چاووش ئۆغڵو دواوە.

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە فەرەنسا داوا لەکاربەدەستانی تورکیا دەکات بە خۆڕاگرییەوە مامەڵە لەگەڵ بارودۆخەکەدا بکەن بە لەبەرچاوگرتنی تێکچوونی بارودۆخی مرۆڤایەتی لە چەندین ناوچەی سوریادا.

فەرەنسا بۆردومانە هەڕەمەکیەکانی حکومەتی سوریاش بۆ سەر ناوچەی دانیشتوان و بنکە تەندروستییەکان لە ئیدلب شەرمەزار دەکات.

XS
SM
MD
LG