ئه‌مرۆ پێنجشه‌مه جه‌بار لعێبى وه‌زیرى نه‌وتى عێراق بۆ ئیمزاكردنى گرێبه‌ستێكى نه‌وتى له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى ( بى پى ) به‌ریتانى گه‌یشته كه‌ركوك، كه ئامانج له گرێبه‌سته‌كه په‌ره‌پێدانى نه‌وتى كه‌ركوكه.
نه‌جات حسێن ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك و ئاگادار له‌گرێبه‌سته‌كه، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى راگه‌یاند"گرێبه‌سته‌كه‌ى عێراق له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى بى پى به‌ریتانى تازه نیه، به‌ڵكو هى سه‌رده‌مى نه‌جمه‌دین كه‌ریمه."
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد"پێشتر 800 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌كێڵگه نه‌وتیه‌كانى كه‌ركوك به‌رهه‌م هاتووه، دواتر وه‌به‌رهێنانه‌كه بۆ نزیكه‌ى 200 هه‌زار دابه‌زیووه،وتی"ده‌مانه‌وێت په‌ره به‌نه‌وتى كه‌ركوك."
له‌باره‌ى گرێبه‌سته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى بى پى به‌ریتانى، جه‌بار له‌عێبى له‌كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا، وتى"رێكه‌وتنه‌كه له‌ساڵى 2014 كراوه، به‌ڵام هاتنى داعش كاركردنى به‌رێكه‌وتنه‌كه وه‌ستاند."
وتیشی"ده‌مانه‌وێت په‌ره به‌كێڵگه نه‌وتیه‌كانى كه‌ركوك بده‌ین و بیانخه‌ینه‌وه سه‌ر توانا‌و ئاستێكى باش."
هه‌ر له‌كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا، جه‌بار لعێبى خواستى عێراقیشى بۆ هه‌ناردنه ده‌ره‌وه‌ى نه‌وتى كه‌ركوك له‌رێگه‌ى جه‌یهانى توركیاوه ئاشكرا كرد، وتى"بۆ ئه‌و مه‌به‌ستمه ده‌چمه توركیا."