Accessibility links

سیامەند موعینی: ئۆپۆزسیۆنی کوردی و ئێرانی ئۆپۆزسیونی خۆیانن هێشتا نەبوونەتە ئۆپۆزسیۆنێک بە دژی سیستم


Siamand Moeini
Siamand Moeini

لە 11 ژانویە لە بارەی ئێرانەوە لە برۆسڵ کۆنفرانسێک بەرێوە چوو و ژمارەیەک لە بزوتنەوە و نەتەوەکانی ئێران تێدا بەشداریان کرد، وە بۆ چارەسەری سیستمی فەرمانرەوایی کۆماری ئیسلامی ئێران " کۆنفیدرالیزمی دیمۆکراتیک " پێشکەش کرا. ئاخۆ شیانی چ جۆرە دەرئەنجامێکە لە کۆنفرانسێکی یەک رۆژەدا؟ ئاخۆ کۆنفدرالیزمی دیمۆکراتیک بەم جۆرە خەباتە و بەو پەرتەوازویی و جیاواز و دابەشبوونە بە دەست دێت؟ تا چەند لایەنەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە شکەستەکانی باشور وە یاخود لە سەرکەوتنەکانی رۆژئاوا و باکور وانە فێر بوونە؟

Brussel Conference on Iran
Brussel Conference on Iran

سیامەند موعینی هاوو سەرۆکی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " ئامانج لە ئەو کۆنفرانسە باسکردن و بەستەر سازی یان زەمینە خۆشکردن بوو، بۆ ئەوەی لە چوارچێوەی خەباتکردن بۆ سازکردنی ئۆپۆزسیۆنێک و هاوو کات دانانی ئەڵترناتیڤێک بەرامبەر بە سیستمی کۆماری ئیسلامی ئێران".

کاک سیامەند هەر وەها دەڵێت " شێوازێک لە خۆبەرێوەبەری، شێوازێک لە سیستمی دیمۆکراتیک بە رۆژێک نایەتە دێ، بەڵام ئامانجیش ئەوە نەبوو کە لەوێدا ئەڵترناتیڤێک ساز بکرێت، بەڵکو ئەوە زەمینە خۆشکردنە هەم لە بواری میدیاییەوە و هەم لە بواری ئامادە کاریەوە بۆ ئەوەی زەمینە بۆ بۆچوونێکی ئەوها، زەمینەیەک بۆ ئەو جۆرە سیستمە ئامادە بکرێ تا لە داهاتوویەکی نە زۆر دووردا ببێتە ئەلترناتیڤێک کە هەموو ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی خۆیان تێدا ببیننەوە".

Brussel Conference on Iran
Brussel Conference on Iran

کاک سیامەند دەشڵێت " لە ڕوانگەی منەوە زۆری ئەو کۆبۆنەوە و کۆنفرانسانە کە لە بارەی ئێرانەوە ئەنجام دراوون بە شێوەیەکی کاریگەر و بەرفراوان نەبوە کە بتوانێ ئەڵترناتیڤێکی هەبێ، بەداخەوە ئێمە دەزانین ئۆپۆزسیۆن بە گشتی، هەم ئۆپۆزسیۆنی ئێران، هەم ئۆپۆزسیۆنی کوردی، ئۆپۆزسیۆنی خۆیانن، نەبونەتە ئوپوزسیۆنێک کە بە دژی سیستم یا بڵین لە بەرامبەر سیستم دا ئەلترناتیڤێک پێشکەش بکەن".

please wait

No media source currently available

0:00 0:09:01 0:00

XS
SM
MD
LG