Accessibility links

مێزگرد: یەکگرتووی ئیسلامی لە نێوان بەرداشی مانەوە یان کشانەوە لە حکومەت


ڕۆژی 24 ی مانگی دوازدەی ڕابردوو، یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە ڕاگەیاندنێکدا وادەی تا ئەمڕۆی دا بە حکومەتی هەرێمی کوردستان.

لەو ڕاگەیاندنەیدا یەکگرتووی ئیسلامی دەڵێت تا ڕۆژی 15 ی مانگی یەک دادەنێت بۆ حکومەتی هەرێم و ئەگەر بێتوو تا ئەو وادەیە بڕیاری ڕژد نەدات لەسەر داخوازییەکانی خەڵک ئەوا لەو ڕۆژەدا یەکگرتووش بڕیاری یەکلاکەرەوەی خۆی دەدات.

ئەو کاتە بەڕای یەکگرتوو دانانی ئەو وادەیە دەرفەتدانێکی ترە بە کابینەی هەشت تا هەنگاوێک بنێت.

عه‌زیز ڕه‌ئوف
عه‌زیز ڕه‌ئوف

ئێستا پرسیارەکە لەوەدایە ئایا حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ بڕیارێکی ڕژدی داوە بە شێوەیەک کە بگوترێت یەکگرتووی ئیسلامی لە حکومەتدا بمێنێتەوە؟

میوانەکانی مێزگرد:

عەزیز ڕەئوف، نوسەر و لێکۆڵەر.

دکتۆر هەڵمەت غەریب، شیکەرەوەی سیاسی.

هەر ڕۆژی 24 مانگی دوازدەی پێشوو بوو؛ ئەبوبەکر هەڵەدنی، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی هەرێم جەختی کردەوە لەوەی "دۆخی هەرێمی لە لێواری داڕمانێکی ئێجگاریدایە."

دکتۆر هەڵمەت غەریب
دکتۆر هەڵمەت غەریب

بەڵام ئەمڕۆ مەولود باوەموراد، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکگرتووی ئیسلامی کە وەزیری گواستنەوە و گەیاندنیشە لەم کابینەیەی هەشتەمدا، بە بەشی کوردی دەنگی ئەمریکای گوتووە ئەو دەرفەتەی دراوە بە حکومەت بۆ چاکسازی، خۆ محەلەبی دروستکردن نییە تا بتوانێت بەو ماوە کەمە جێبەجێی بکات، چونکە وەک مەولود باوە موراد دەڵێت "ئەگەر حکومەت بیتوانیایە ئەو چاکسازیانە بکات ئەوا خۆی دەیکرد نەک بە پڕۆژە بیکات."

ئایا کاریگەرییەکانی کشانەوە یان مانەوەی یەکگرتووی ئیسلامی لە حکومەتی هەرێمدا لەسەر یەکگرتوو خۆی زیاتر دەبن یان لەسەر حکومەت؟

ئەگەر یەکگرتووی ئیسلامی لە حکومەت نەکشێتەوە، ئایا دەشێت وەها سەیر بکرێت کە دەرفەتی هاوپەیمانێتیکردنی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی تردا بێ لە پارتی و یەکێتی نامێنێت؟

ئایا بە بڕیاری مانەوە یان کشانەوە لە حکومەتی هەرێمدا، یەکگرتووی ئیسلامی دابەش دەبێت؟

ئایا خواستێکی ڕژد لە کابینەی هەشتی هەرێمدا هەیە بۆ چاکسازی؟

وەڵامی ئەم پرسیارانە و ژمارەیەک پرسیاری تریش لە دەقی مێزگردەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:18:06 0:00

XS
SM
MD
LG