Accessibility links

یەکەم کەمپی ئاوارە ڕۆهینگاکان لە میانمار دەکرێتەوە


کاربەدەستێکی باڵای میانمار ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کەمپێک بۆ ڕۆهینگا موسوڵمانەکان و پەنابەرە هیندۆسەکانی کە لە بەنگلادێش دەگەڕینەوە هەتا هەفتەی داهاتوو ئامادە دەبێت.

زیاتر لە 650 هەزار موسوڵمانی ڕۆهینگا نژاد لە مانگی هەشتی ڕابوردۆوە هەڵاتوون بۆ بەنگلادێش لەو کاتەوەی لەشکری میانمار دەستی کرد بە سەرکوتکردنێکی دڕندانە پاش ئەوەی کە چەند هێرشێک لەلایەن گروپی ملیتانەکانەوە کرایە سەر چەند بنکەیەکی پۆلیس. هەرچەندە لەشکری میانمار دەڵێت ئەمە ئۆپەراسیۆنێک بوو دژ بە تیرۆرستان. نەتەوە یەکگرتووەکان، وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و وڵاتانی تریش ڕایانگەیاند ئەو ئۆپەراسیۆنەکە ئۆپەراسیۆنێکی پاکتاوکردنی نژادی بوو بۆ دەرکردنی ڕۆهینگاکان لە وڵاتەکە.

لە مانگی 11 دا میانمار و بەنگلادێش ڕێککەوتنیان مۆر کرد بۆ گێڕانەوەی ڕۆهینگاکان و مانگی ڕابوردوو گروپێک دروست کرا بۆ جێبەجێکردنی کارەکانی گەڕانەوەی ئەو خەڵکەی بەهۆی توندوتیژی لە هەرێمی ڕاخاینی ڕۆژئاوای میانمار هەڵاتن.

وین مەیت ئای، وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی دەڵێت میانمار لە ڕۆژی دووشەممە کۆبونەوەیەکی لەگەڵ کاربەدەستانی بەنگلادێشدا کرد لەسەر لایەنە لۆجیکییەکەی کە ڕێگە دەدرێت چەند ڕۆهینگا بگەڕێنەوە بۆ میانمار و چۆن پشکنینیان بۆ دەکرێت و لە کەمپ دادەنرێن.

کاربەدەستان دەڵێن لە 23 ی مانگی 1 وە دەست دەکەن بە پرۆسەی گەڕانەوەیان.

ئاژانسی پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت ئەو بەشێک نییە لە پرۆسەکە بەڵام خواستی ئەوەی هەیە ڕۆڵێکی بەرچاو ببینێت لەو پرۆسەیە ئەگەر ڕێگەی پێبدرێت، بە تایبەتی لە ناونوسی کردنی پەنابەرەکان و بۆ ئەوەی بزانێت ئەوان بەڕاستی بە خواستی خۆیان دەگەڕێنەوە.

ڤیڤیان تان دەمراستێک UNHCR لە ناوچەکە گوتی " بەشداری کردنی ئێمە لەم پرۆسەیەدا و دەستڕاگەیشتنی تەواومان بە هەمو ئەوانەی کە دەگەڕێنەوە بۆ میانمار دەشێ هاوکار بێت بۆ متمانە بۆ هەمو نیگەرانییەکان و بۆ پەنابەرەکانیش."

لە ڕێککەوتنەکەی مانگی 11 دا حکومەتی سیڤیلی میانمار بە سەرۆکایەتی ئاون سان سوچی بەڵێنی دا هەنگاو بنێت بۆ ڕاگرتنی دەرچوونی بەکۆمەڵی ڕۆهینگاکان بۆ بنەگلادێش و ناوچەکە ئارام بکاتەوە. نەتەوە یەکگرتووەکان و گروپەکانی مافەکانی مرۆڤ داوایان لە حکومەتی میانمار کردووە دڵنیابن لەوەی بە زۆرەمڵێ کەس نەنێردرێتەوە و ئەوانەی کە دەگەڕێنەوە پارێزراو بن.

XS
SM
MD
LG