Accessibility links

ئیبراهیم باقی: مەبەسەت لەم کۆنفرانسە درووستکردنی دامەزراوەیەکی سیاسی بوو لە سەرتاسەری ئێران


Ebrahim Baghi
Ebrahim Baghi

لە رۆژی پێنجشەممە 11 مانگی ژانویە لە برۆسڵ کۆنفرانسێک لە بارەی ئێرانەوە لە ژێر ناوی" چارەسەری، کۆنفدرالیزمی دیمۆکراتیکە"بەرێوە چوو، کە تێدا بێجگە لە نەتەوە جیاوازەکانی ئێران ژمارەیەک کەسایەتی و لایەنی تر تێدا بەشداریان کرد.

ئاخۆ ئەم کۆنفرانسە پەیوەندی بە رووداوەکانی ئەم دوواییەی ئێرانەوە هەبوو وە یاخود لە پێشدا بەرنامە رێزی بۆ کرابوو.

Brussels Conference on Iran
Brussels Conference on Iran

ئیبراهیم باقی چالاکی کاروباری رامیاری و یەکێک لە بەشداربووانی کۆنفرانسەکە لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " لە چەندین مانگی رابوردوودا گروپێک لە چالاکوانانی سیاسی چەپ بە نیازی درووستکردنی پلاتفۆرمێکدا بوون کە لەو پلاتفۆرمەدا بەشی هەرە زۆری گەلانی ئێران تێدا بەشداری بکەن، ئەوە بوو لە دەرئەنجام پلاتفۆرمێک بە ناوی بزوتنەوەکانی گەلانی ئێران درووسبوو".

کاک ئیبراهیم دەشڵێت " ئەم کۆنفرانسە پێشتر بەرنامە رێزی بۆ کرابوو و پەیوەندی بە رووداوەکانی ئەم دوواییەی ئێرانەوە نییە، بەڵام بە پێی ئەو لێکدانەوانەی کە لە رووداوەکانی رابوردوودا کراوون، ئەو بارودۆخە پێشبینی کرابوو و چاوەروانی ئەوە کرا کە گەلانی ئێران جۆڵانەوەی خۆیان زیاتر وە گڕ بخەن وە هەر وەها چاوەڕوانی ئەوە دەکرا کە بێزاری دەربڕینی سڤیلیانە و سیاسی و کۆمەڵایەتی لە ئێراندا زیاتر گەشە بکا و پەرە بستێنێ".

کاک ئیبراهیم دەشڵێت " مەبەست لەو کۆنفرانسە ئەو بوو درووستکردنی دامەزراوەیەکی سیاسی، کە لەوێدا نوێنەر و لایەن و کەسایەتیەکان تێدا بەشدار بن و دیالۆگ دەست پێبکەن وە چوونیەتی درووستکردنی بەرەیەکی بەرفراوان نەک هەر لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەڵکو لە سەرانسەری ئێران کە تێدا پلان و پرۆژەی خۆیان و رەخنە و پێشنیارەکانیان تێدا پێشکەش بکەن".

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:38 0:00

XS
SM
MD
LG