وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بە پێی بڕیاری ئازادی ئاینی نێونەتەوەیی 10 وڵاتی وەکو وڵاتانی جێگای نیگەرانی تایبەت بۆ سەرپێچیکردن لە ئازادی ئاینی جارێکی تر دەستنیشان کردۆتەوە کە میانمار، چین، ئێران و کۆریای باکوریشی تێدایە.
وەزارەتی دەرەوە ڕایگەیاند ئیریتیریا، سودان، عەرەبستانی سعودیە، تاجکستان، تورکمانستان و ئوبەکستانیش لەو لیستە زیاد کراون.
هەروەها ڕایشگەیەندراوە کە پاکستان خراوەتە لیستی " چاودێری تایبەت" بەهۆی سەرپێچییەکی زۆری ئازادی ئاینی لەو وڵاتەدا.
لە ڕاگەیاندنەکەی وەزارەتی دەرەوەدا هاتووە " پاراستنی ئازادی ئاینی بناغەیە بۆ ئاشتی، سەقامگیری و خۆشگوزەرانی. ئەم دەستنیشان کردنانە هەوڵێکە بۆ پێشوەبردنی ڕێزگرتن بۆ ئازادی ئاینی لەو وڵاتانەدا."
وەزارەتی دەرەوە دەشڵێت " ئێمە دەزانین چەند وڵاتێک لەوانەی دەستنیشان کراون کار دەکەن لەسەر باشترکردنی ڕێزگرتن لە ئازادی ئاینی لە وڵاتەکانیاند. ئێمە پێشوازی لەم هەوڵانە دەکەین و چاوەڕوانین بەردەوام بین لە گفتوگۆکردن لەگەڵیاندا."