Accessibility links

بەهۆی تویتێکی نەژادپەرستی پەرلەمانتارێکی ئەڵمانی ، پۆلیس دۆزی تاوانکاری لەدژی تۆمار دەکات


Germany, featuring the cities of Berlin, Hamburg, Munich, Cologne, Frankfurt, Essen, Dortmund, fStuttgart, Dusseldorf, and Bremen
Germany, featuring the cities of Berlin, Hamburg, Munich, Cologne, Frankfurt, Essen, Dortmund, fStuttgart, Dusseldorf, and Bremen

یاسادانەرێکی ناوداری ئەڵمانی نەژادپەرست و دژ بە ئیسلام لەگەڵ دەسەڵاتدارانی پۆلیسی وڵاتەکەی دووچاری کێشە بووەتەوە بەهۆی ئەو تویتەی نوسیبووی، وەک وەڵامێک بۆ تویتێکی پۆلیسی کۆلنگ کە بە زمانی عەرەبی پیرۆزبایی بە بۆنەی ساڵی نوێوە کردبوو.

لەو بارەیەوە "بیتریکس ڤۆن ستۆرچ" تویتێکی وەڵامدانەوەی نارەزایی نوسیبوو دژ بە تویتەکەی پۆلیس کە بە زمانی عەرەبی و چەند زمانێکی دیکە بیانی پیرۆزبایی ساڵی نوێی کردبوو. بیترکس ستۆرچ لە تویتەکەیدا دەپرسێت و دەڵیت ئایا بە زمانی عەرەبی پیرۆزبایی کردن لە هاتنی ساڵی نوێ دەتوانێت ئەو ژمارە زۆرە لە پیاوانی بەربەری و ئیسلام بێدەنگ بکات.

ئەوەی جێی ئاماژەیە بە هۆی ئەوتویتەی لەو بارەیەوە نوسیبووی ، هەژماری تویەکەی ڤۆن سترۆچ ی پەرلەمانتار بۆ چەند کاتژمێرێک لە کار خرا دەڵین ئەو کارەش بە هۆی پێشێلکردنی یاساو رێساکانی وڵات بووە کە پەیوەستن بە بڵاوکردنەوەی وتاری رقو کینە.

پۆلیسی شاری کیولن رۆژی سێ شەمە گوتی کە ئەوان کەیسی تاوانکاریان لە دژی ئەو پەرلەمانتارە پێشکەش بە داواکارانی گشتی ئەڵمانی کردوە بەهۆی ئەو تویتەی کە هاندان و دژایەتیکردن لە دژی نەتەوەکان لە خۆ گرتبوو. رووداوەکانی دوو ساڵ لەمەوبەری بۆنەی سەری ساڵی نوێ لە ئەڵمانیا کە تێیدا بە سەدان لە خانمان شکایەتیان کردبوو لەوەی کۆمەڵیک کەس کە زۆربەیان کۆچبەران بوون دەستیان بۆ گیانی ئەو خانمانە بردبوو کە ئامادەی بۆنەی سەری ساڵی ئەو کاتە ببوون. ئەو رووداوە کاری گەری لەسەر بۆنەی شەوی سەری ساڵی 2018 هەبوو.

XS
SM
MD
LG