Accessibility links

دکتۆر عەلی ڕیزا نوری زادە: خەڵکی ئێران وەک یەک ڕیفۆرمخواز و کۆنەپارێزانی ئێرانیان ناوێت


دکتۆر عەلی ڕیزا نوری زادە

وەزیری ناوخۆی ئێران ئاگاهییەکی هەڕەشە ئامێزی داوە بە خۆپیشاندەران و دەڵێت حکومەتی ئێران بەرەنگاری هەموو ئەوانە دەبێتەوە کە توندوتیژی دەگرنە بەر و ئاژاوە دەنێنەوە.

ئەم ڕاگەیاندنەی عەبولڕیزا ڕەحمانی لە کاتێکدایە زۆرێک لە شیکەرەوە خۆپیشاندانی گەلانی ئێران بە سەرەتای یاخیبوونێکی گشتی دادەنێن و بە دووریشی نازانن وەربچەرخێت بۆ شۆڕشێک، وەک دکتۆر عەلی ڕیزا نوری زادە، پسپۆڕی کاروباری سیاسی ئێران و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەڵێت لەو ڕوانگەیەوەی شۆڕشی گەلانی ئێران لە ساڵی 1979 دا سەرەتایەکی هاوشێوەی هەبووە.

دکتۆر عەلی ڕیزا دەڵێت ئەم شەپۆلی ناڕەزاییەی ئێستا زۆرێک لە شارەکانی ئێرانی گرتۆتەوە بەڵگەیە بۆ ئەو بێزارییەی خەڵک لە ئێراندا هەیانە بەرامبەر ڕژێمی کۆماری ئیسلامی و ئەوەتا خەڵک داوای نەمانی دیکتاتۆر دەکەن و بە خامەنەئی دەڵێن بڕۆ، وە دەشڵێت ئەو دروشمانەی لەم خۆپیشاندانانەی ئێراندا دەگوترێنەوە دروشمی گرنگن پاش 38 ساڵی فەرمانڕەوایەتی ڕژێمی ئیسلامی.

دکتۆر عەلی ڕیزا نوری زادە دەڵێت بژارەکان لەبەردەم ڕژێمی ئێراندا سنوردارن، یان ئەوەتا گوێ لە داواکانی خەڵک دەگرێت و پێداچوونەوە بە سیاسەتەکانیدا دەکات و ڕەفتارەکانی خۆی دەگۆڕێت و سیستەمی ویلایەتی فەقێ هەڵدەوەشێنێتەوە، یانیش ڕژێمی ئێران سور دەبێت لەسەر زەوت کردن و سەرکوت کردنی مافەکان ئەوا لەو ڕوانگەیەوەی دنیا گۆڕاوە ڕژێمی ئێران نابێت بمێنێت.

لەسەر بنچینەی وتووێژەکەی لەگەڵ دکتۆر عەلی ڕیزا نوری زادە، پسپۆڕی کاروباری سیاسی ئێران و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەڵێن ساڵح ڕاپۆرتێکی ئامادەکردووە.

زانیاری زیاتر لە دەقی ڕاپۆرتەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:32 0:00

XS
SM
MD
LG