Accessibility links

پێشوازی کردن لە ساڵی نوێ و باری ئاسایشی


نیوزیلاند، ئوسترالیا و دورگەکانی دەوروبەری پاسفیک ئەو شوێنانەن کە یەکەمن لە دەستپێکردنی ساڵی نوێ، و بە یارییە ئاگرینەکان، ئاهەنگەکان و فیزتیڤاڵی جیاجیا پێشوازیان لە ساڵی 2018 کرد.

نزیکەی یەک ملیۆن و نیو کەس لە سدنی ئوسترالیا کۆبونەوە بۆ تەماشاکردنی یارییە ئاگرینە ڕەنگاوڕەنگەکان لە کاتێکدا وڵاتەکە پێشوازیش دەکات لە یاسایی کردنی هاوسەرگیری هاوڕەگەزخوازەکان.

چەند کاتژمێرێک بەر لەوە هەزاران کەس لە شەقامەکانی ئۆکلاندی نیوزیلاند کە گەورەترین شاری وڵاتەکەیە کۆببونەوە بۆ ئاهەنگی ساڵانەی سەر شەقامەکان.

لە ئامادەکارییەکانی پێشوازی کردن لە ساڵی نوێدا سەدان هەزار هێزی جێبەجێکردنی یاسا، لەشکر و هێزەکانی ئاسایش لە شارەکانی سەرانسەری جیهاندا کۆبونەتەوە بۆ ئەوەی شەوی سەری ساڵی نوێ بەبێ کێشەو گرفت بۆ هاووڵاتیان تێپەڕ ببێت لەو کاتەی کە پێشوازی دەکرێت لە ساڵی 2018.

لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکاش باری ئاسایش توند کراوە بە تایبەتی لە شاری نیویۆرک کە چاوەڕوان دەکرێت نزیکەی 2 ملیۆن کەس لە مەیدانی تایمزی نیویۆرک کۆببنەوە بۆ ئاهەنگەکانی شەوی سەری ساڵ.

زانیاری زیاتر لەم ڕاپۆرتەدایە.

باری ئاسایشی شاری نیویۆرک هاوکاتی سەری ساڵی نوێ
please wait

No media source currently available

0:00 0:00:30 0:00

XS
SM
MD
LG