Accessibility links

وەزیری ناوخۆی ئێران دەڵێت دەبێت خۆپیشاندەران نرخی کردارەکانیان بدەن


پاش ئەوەی هەزاران خۆپیشاندەری دژ بە حکومەت بۆ سێهەمین ڕۆژی بەردەوام بوون لە ناڕەزایی دەربڕینەکانیان وەزیری ناوخۆی ئێران هۆشداری دەدات و دەڵێت " ئەو کەسانەی کە فەرمان جێبەجێ ناکەن و یاسا دەشکێنن دەبێت بەرپرسیاربن بەرامبەر کردارەکانیان و نرخەکەی بدەن."

عەبدولڕەحمان ڕەحمانی فەزلی لە لێدوانێکیدا لەسەر تەلەفیزیۆنی دەوڵەتی ئێران ڕایگەیاند " بێگومان ڕێگری لە ترساندن و تیرۆر دەکرێت."

بەلایەنی کەم دوو خۆپیشاندەر هەتا ئێستا کوژراون، بەشی فارسی دەنگی ئەمەریکا قوربانیەکانی بە حەمزە لاشانی و هۆشین ڕێشنۆ ناساندووە پاش ئەوەی پەیامنێرێک لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکانیان قسەی کردبوو.

سەرۆک ترامپ ڕۆژی شەممە جارێکی تر بە ڕەخنەی لە حکومەتی ئێران گرتەوەو بەشێکی وتارەکەی 19 ی مانگی 9 ی ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانی لە تویتەرەکەی بڵاو کردەوە. ئەو حکومەتەکەی ڕۆحانی و ئەوانی پێشوتریشی بەوە تاوانبار کردووە کە خەڵکی ئێرانیان چەوساندۆتەوە.

XS
SM
MD
LG