Accessibility links

لە خۆپیشاندانەکانی ئێراندا دوو کەس دەکوژرێن


خۆپیشاندانی ناڕەزایی لە ئێران
please wait

No media source currently available

0:00 0:00:32 0:00

کاربەدەستان ڕۆژی یەکشەممە ڕایانگەیاند دوو خۆپیشاندەر لە خۆپیشاندانە جیاوازەکانی ئێران دا کوژراون، ئەمەش یەکەم ڕاگەیاندنی فەریمی قوربانی ئەم خۆپیشاندانەیە لە کاتێکدا حکومەت ئەو ڕێگەی پەیوەندیانەی قەدەغە کردووە کە بە ڕێگایەوە چالاکوانان پەیامەکانیان دەنارد.

خۆپیشاندانەکەی کە ڕۆژی پێنجشەممە دژ بە خراپی باری ئابوری لە ئێران دەستیپێکرد، پێدەچێت گەورەترین خۆپیشاندانی دژ بە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران بێت لە پاش ئەوەی ساڵی 2009 وە.

چالاکوانان هەوڵەکانیان بە ڕێگای پەیامەکانی تێلگرام دەنارد بەڵام کاربەدەستان ڕۆژی یەکشەممە تێلگرام و ئینستگرامیشیان ڕاگرت.

لە شاری دورود کە 325 کیلۆمەتر دوورە لە باشوری ڕۆژئاوای تارانەوە و دەکەوێتە پارێزگای لوڕستان، حەبیبوڵا خواجەستپوور بەرپرسی ئاسایشی پارێزگاری لوڕستان گوتویەتی خۆپیشاندەران لە ڕێپێوانێکی ڕێگەپێنەدەراودا کۆبونەوە کە هەتا شەو بەردەوام بوو و لە ئەنجامی پێکدادان لە خۆپیشاندانەکە دوو کەس کوژراون.

خواجەستپوور گوتوشیەتی " دەبو خۆپیشاندانەکە بە ئاشتی کۆتایی پێبهاتایە بەڵام بەهۆی ئاژاوەگێرەکان لەوێ بەداخەوە ئەمە ڕوویدا."

ئەو هۆکاری مردنەکەی ڕانەگەیاندووە بەڵام گوتوشیەتی هیچ تەقەیەک لەلایەن پۆلیس و هێزەکانی ئاسایشەوە لە خەڵکی نەکراوە.

چەند گرتە ڤیدیۆییەک لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی ئێوارەی شەممە بڵاو بوونەوە کە تیایدا وا دیارە خۆپیشاندەران لە دورود لە زەوی کەوتوون و دەنگی تەقەش دەبیسترێت.

هەزاران کەس لە شارەکانی سەرانسەری ئێران چوونەتە سەر شەقامەکان بۆ ناڕەزایی دەربڕین، خۆپیشاندانەکان ڕۆژی پێجشەممە لە شاری مەشهەدەوە دەستیپێکرد.

XS
SM
MD
LG