Accessibility links

شادی نەوزاد : پێشێلکارییەکی زۆر گەورە لەلایەن ئاسایشەوە بەرامبەر ئێمە کراوە


خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکانی شاری سلێمانی و رانیەو چەندین شارۆچکەو ناوچی جیاواز لەهەرێمی کوردستان لە رۆژانی 18 تا 20 مانگی 12ی ئەمساڵ 2017 سەرباری داواکارییە مرۆیی و شارستانییەکانی خەڵکی ناڕازی بەڵام لە زۆرێک لە شوێنەکان توندتیژی لێکەوتەوە هاوکاتی بانگەشەو کاری رژدی چالاکوانان و خەڵکی ناڕازی بۆ بەرگرتن لە توندوتیژی بەڵام لەهەندێک شارۆچکە سەرجەم بارەگاکانی حیزبەکان سوتێنران، هاوکات هەر لەو سەروەختانەدا چەکدارانی هەردوو حیزبی دەسەڵاتدار 5 خۆپیشاندەریان کوشت و دەیان کەسیشیان بریندار کرد، هاوکات زیاد 250 کەسیشیان دەستگیر کرد.

لەناو دەستگیرکراوەکاندا نزیکەی 5 خانم لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی سلێمانییەوە دەستگیرکرا بوون، بۆ بەدواداچوونی ئەو پێشێلکاریانەی کە بەرامبەر ئەو خانمانە کراون، ئاسۆ جەبار وتووێژێکی تایبەتی لەگەڵ یەکێک لەو خانمە دەستگیرکراوانەدا کردووە کە ستافی دەرونی و کۆمەڵایەتی رێکخراوی ریچ لەسلێمانی خاتوو شادی نەوزاد وەهاب ....

شادی نەوزاد دەڵێت "رۆژێک دوای خۆپیشاندانەکە لەبەردەم بانکێکدا بەشێوەیەکی ناشارستانیانە من و هاوڕێکەشم کە ئەو هیچ بەشداری خۆپیشاندانەکەشی نەکردبوو دەستگیرکراین."

دەمودەست "قۆڵی هەردووکمانیان گرت و خراینە ناو سندوقی دواوەوەی سەیارەیەکی ئاسایشەوە."

هاوکات شادی دەڵێت "لەکاتی دەستگیرکردنمدا هەتا چوونم بۆ ناو سەیارەکەی ئاسایش زۆر بە توندی ئاسایشەکە قۆڵی گرتبووم، شوێنی جێ پەنجەکانی لەسەر قۆڵم شین بۆتەوە."

شادی نەوزاد دەڵێت کە "ئێمە یەکەم کەس بووین کە براینە ناو ئاسایشەوە."، "بەڵام ئێمە بەرلەوەی ببرێینە ناو ئاسایش مۆبایلەکانیان لێسەندین، تەنانەت لەئاسایش مۆبایلەکانیان گلدایەوەو نەیانهێشت پەیوەندی بە هیچ کەسێکەوە بکەیەن و پاسۆرد و ژمارەی مۆبایلەکانیان بە ناچاری لێ سەندین کە ئەمە پێچەوانەی مافەکانمانە."

دواتر دەڵێت "ئێمە لەئاسایش براینە هۆبەی تاوان...."

بەڵام شادی دەڵێت "دواتر ئێمەیان لەژووری پاسەوانەکاندا هێشتەوە...."

سەبارەت بەو دەنگۆیانەی کە هەیە گوایە ئاسایش پێشێلکاری بەرامبەر ئەو خانمانە ئەنجامداوە، شادی نەوزاد دەڵێت "بەڵام ئاگادار نیم ئەو خاتونانەی کە گیراون ئایا هیچ توندوتیژی بەرامبەریان کراوە یان نا."

بەڵام دەشڵێت "پێشێلکارییەکی زۆر زۆر گەورە کە بەرامبەر ئێمە کراوە...مۆبایلەکانیان لێ سەندین، چونکە ئەو مۆبایلەی خۆم هەموو شتێکی تاکەکەسی خۆمی تیادایە، فەیسبوک و ڤایبەر و فۆتۆی زۆری تیادایە و هەموو شتێکی تایبەتی تیادایە کە حەز ناکەیەت کەس بیبینێت."

XS
SM
MD
LG