Accessibility links

هیوا عوسمان: گەر خۆپیشاندانی ئاشتیانە لە هەولێر نەکرێت پێناچێت هیچ ئەنجامێکی هەبێت لە زیان زیاتر


هیوا عوسمان

لەگەڵ ڕەوشی ناجێگیری سیاسی هەرێمی کوردستانی عێراقدا دوو لایەنی سەرەکی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکشێنەوە هاوکاتی خۆپیشاندان و مانگرتنەکان.

بزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی کشانەوەی خۆیان ڕاگەیاندووە و هەرچی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانیشە وادەی دیارکردووە بۆ ڕۆژی 15 ی مانگی یەک ئەگەر داواکانی جێبەجێ نەکرێن ئەوا بڕیاری یەکلاکەرەوەی خۆی دەدات.

ئایا ئەم کشانەوانە و خۆپیشاندان و مانگرتنانە دەبنە فشار بەسەر حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە؟

هیوا عوسمان، نوسەر و ڕۆژنامەوان دەڵێت بێگومان ئەوانە هەمووی بوونەتە هۆکاری فشار بەسەر حکومەتی هەرێمەوە بەڵام پێناچێت حکومەتی هەرێمی کوردستان یان دوو لایەنە سەرەکییەکەی لە حکومەتدان بەرچاو ڕوونی تەواویان هەبێت سەبارەت بەوەی چی دەبێت بکرێت بە تایبەتی لە ئاوەها ڕەوشێکدا کە دۆسێی بەغدا و قەیرانی دارایی بەرۆکی حکومەتی هەرێمیان گرتووە.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، هیوا عوسمان ئاماژەش بەوە دەکات کە کشانەوەی بزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی و ئەگەری کشانەوەی یەکگرتووش کاریگەری نابێت بەسەر ڕەوایی یاسایی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە و دەڵێت چونکە بودجەی هەرێمی کوردستان لای پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستانە و هەروەها هێزی چەکداریش هەر لای ئەو دوو لایەنەیە و حزبەکانی تریش هیچیان لا نییە، دەشڵێت ئەو کاریگەرییە لە کاتێکدا دروست دەبێت کە یەکێک لەو دوو حزبە (پارتی یان یەکێتی) لە حکومەت بکشێنەوە.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

XS
SM
MD
LG