Accessibility links

سەرۆكی جڤاتی گشتی گۆڕان: ئێمە بەرپرس نین لە شكستی حكومەت 


دکتۆر ڕەئوف عوسمان
دکتۆر ڕەئوف عوسمان

دکتۆر ڕەئوف عوسمان سەرۆكی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان بە دەنگی ئەمەریكای ڕاگەیاند، بڕیاری كشانەوەیان لە حكومەت بۆ دوو هۆكار دەگەڕێتەوە، یەكەم ئەوان پێیانوایە حكومەت شكستی هێناوە، دوەمیش ئەوەیە كە بەغدا ئامادە نییە گفتوگۆ لەگەڵ ئەم حكومەتەدا بكات.

د. رەئوف وتی "ئێمە بەرپرس نین لەم شكستەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەو شكستە خودی حكومەتەكە خۆیەتی و ئەو بێبەرنامەییە كە لە هەموو بوارەكاندا شكستی هێناوە، ئەمەش هۆكاری ئەوەیە كە لەم حكومەتە هاتووینەتە دەرەوە".

هەروەها وتی "جگە لەمەش حكومەت عێراقی ئامادە نییە لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستاندا دانووستان بكات، چونكە ئەزانێت حكومەتێكی شكستخواردوەو دەنگی میلەتی پێنیە".

بزوتنەوەی گۆڕان و كۆمەڵی ئیسلامی دوای كشانەوەیان لە حكومەت پرۆژەیەكیان ئامادەكردووە بۆ پێكهێنانی حكومەتی ڕزگاری نیشتیمانی تا ئەو كاتەی هەڵبژاردن ئەنجامدەدرێت.

سەرۆكی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان وتی "ئێمە داوا لە هەموو لایەنەكان دەكەین بێنە ڕیزی بزووتنەوەی گۆڕان و كۆمەڵی ئیسلامی، ئێمە پڕۆژەیەكی تێروتەسەلمان هەیە بۆ داهاتوویەكی دوورو نزیک، ئەویش ئەوەیە هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەر بكرێت بە زوترین كات".

دەقی ڕاپۆرتەکەی پەیامنێرمان ڕێباز مەجید لە سلێمانی

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:16 0:00

XS
SM
MD
LG