Accessibility links

ئەبوبەکر هەڵەدنی: دۆخی هەرێمی کوردستان لە لێواری داڕمانی ئێجگاریدایە


ئه‌بوبه‌کر هه‌ڵه‌دنی
ئه‌بوبه‌کر هه‌ڵه‌دنی

یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە ڕاگەیاندنێکدا بۆ ڕۆژنامەوانان ئاماژە بە دانانی وادەیەک دەکات بۆ کشانەوە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان.

لەو ڕاگەیاندنەیدا یەکگرتووی ئیسلامی دەڵێت تا ڕۆژی 15 ی مانگی یەک دادەنێت بۆ حکومەتی هەرێم و ئەگەر بێتوو تا ئەو وادەیە بڕیاری ڕژد نەدات لەسەر داخوازییەکانی خەڵک ئەوا لەو ڕۆژەدا یەکگرتووش بڕیاری یەکلاکەرەوەی خۆی دەدات.

ئەبوبەکر هەڵەدنی، ئەندامی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دەڵێت دانانی ئەو وادەیە بە مانای دەرفەتدانێکی ترە بە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە پێشنیازێکەوە بۆ چاکسازی کردن و بۆ بڕینی بیانووی حکومەتە وەک چۆن بە بزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی وت خۆزگە بهاتنایە لەگەڵ ئێمەدا دابنیشتنایە، وەک دەڵێت ئەوا یەکگرتوو ئامادەیە لەگەڵ حکومەتدا دابنیشێت و داواکارییەکانی خەڵکی کوردستان بە حکومەت ڕابگەیەنین.

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەی یەکگرتوودا هاتووە، یەکگرتوو داوا دەكات لیژنەیەك لە پەرلەمانی كوردستان پێكبهێنرێت بۆ بەدواداچوون و لێپێچینەوە لە ڕووداوەكانی چەند رۆژی ڕابردوو لە شارو شارۆچكەكانی هەرێمی کوردستاندا.

لەسەر ئەم داوایە و لە وەڵامی پرسیارێکی بەڵێن ساڵح سەبارەت بەوەی ئایا لیژنەی پەرلەمان دەتوانێت چی بکات؟ ئەبوبەکر هەڵەدنی دەڵێت ئاکامی ئەم لیژنانەش وەک لیژنەکانی تری لێدێت وەک دەڵێت "بەداخەوە نەمانتوانی لەوانە بپرسینەوە کە هەرێمیان بەم دۆخە گەیاند و لەسەر چ بنەمایەک ڕیفراندۆمیان کرد و لەسەر چ بنەمایەک کەرکوک و دوزخورماتوویان چۆڵکرد." وە دەشڵێت هەر بۆیە کاری ئەم جۆرە لیژنانە لە هەرێمی کوردستان بەداخەوە بێ ئەنجام بووە

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:26 0:00

XS
SM
MD
LG