Accessibility links

ڕێوڕەسمی کرسمس لە بەیتلەحمی کەناری ڕۆژئاوا


فەلەستینییەکان ئامادەکاری دەکەن بۆ گێرانی جەژنی کرسمس لە شاری بەیتلەحمی کەناری ڕۆژئاوای شوێنی لە دایک بوونی پێغەمبەر عیسا.

ڕێوڕەسمەکانی ڕۆژی یەکشەممە لە چوارچێوەی ناڕەزاییەکان بوون لەسەر بڕیارەکەی سەرۆک ترامپ بۆ ناودێرکردنی ئورشەلیم وەکو پایتەختی ئیسرائیل.

کاربەدەستانی ڤاتیکان بە خاڵی پشکنینی لەشکری ئیسرائیلیدا لە تێپەڕبوون بەر لە مەڕاسیمەکانی نیوەشەوی کڵێسای لە دایک بوونی پێغەمبەر عیسا.

سەدان گەشتیاری خۆجێهی و بیانی بۆ ئاهەنگەکانی کرسمس چوونەتە مەیدانی مهد. داری کرسمس و شەقامەکان لەو مەیدانە ڕازاونەتەوە. دروشمی ئەم ساڵ ناڕەزایی دەربڕینە بەرامبەر بە بڕیارەکەی ترامپ لەسەر ئورشەلیم.

شارەوان ئانتن سەلمان دەڵێت هیوادارە ئەم کرسمسە بۆنەیەکی تایبەت بێت و دەڵێت دەمانەوێت بە جیهانی نیشان بدەین ئێمە کەسێکین شایستەی ژیانین، شایستەی ئازادیەکانمانین، شایستەی سەربەخۆین، و شایشتەی ئەوەین ئورشەلیم ببێت بە پاتەختەکەمان.





XS
SM
MD
LG