Accessibility links

به‌ختیار شاره‌زووی: خۆپیشاندانه‌کان ئه‌نجامی شکستی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمه‌.

  • Wrya Kalle

له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌کی‌ هه‌رێمی کوردستان بۆ جارێکی‌که‌ خۆپیشانده‌ران هاتنه‌وه‌ سه‌رشه‌قام‌، ئه‌م جاره‌ش وه‌ک جاره‌کانی پێشوو توندووتیژی لێکه‌وته‌وه‌، کووژراو و بریندار هه‌یه‌، ئه‌مه‌ چیمان پێده‌ڵێت؟. خۆپیشاندانه‌کان هه‌موو چین وتوێژه‌کان به‌تایبه‌تی مووچه‌خۆرانی تێدا به‌شداره‌ به‌ڵام ده‌بینین ڕێکخستنی پێوه‌ دیار نیه‌، ئایا هه‌ر هه‌ڵچوونه‌ و وه‌ک چاره‌کانی‌که‌ دائه‌مرکێته‌وه‌ یان به‌رده‌وام دبێت؟.

هیج لایه‌نێکی سیاسی سه‌رپه‌رشتی خۆپیشاندان ناکات، ئۆپۆزسێۆن ڕۆڵی له‌مه‌دا چیه‌، ده‌بینین له‌هه‌مان سه‌روه‌ختدا بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و کۆمه‌ڵ له‌حکومه‌ت ده‌کشێنه‌وه‌ ئایا ئه‌م بڕیاره‌ کاریگه‌ری خۆپیشاندانه‌ له‌سه‌ریان؟.

هه‌واڵه‌کان باس له‌وه‌ده‌که‌ن هێزێکی گه‌ورهی‌ زێڕيڤانی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ سلێمانی براوه‌‌ و به‌سه‌ر شه‌قامه‌کاندا بڵاوبوونه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ چیمان پێده‌ڵێت له‌کاتێکدا هێزی گه‌وره‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ ده‌وربه‌ری که‌رکووکه‌وه‌ دوای 16ی ئۆکتۆبه‌ر بۆ سلێمانی گه‌راونه‌ته‌وه‌.

مامۆستایانی نارازی زانکۆ و په‌یمانگاکان که‌ به‌شێکن له‌ خۆپیشانده‌ران نامه‌یان بۆ عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ناردوه‌، که‌به‌هانی هه‌ڕێمه‌وه‌ بێت، ئه‌مه‌ تاچه‌ند کاریگه‌ری له‌ سه‌ر په‌یوه‌ندی هه‌رێم و به‌غدا هه‌یه‌، له‌لایه‌کی‌که‌وه‌ له‌سه‌ر شکستی که‌رکووک لایه‌نه‌کان یه‌کتر به‌خیانه‌ت توومه‌تبار ده‌که‌ن، ناردنی ئه‌م نامه‌یه‌، له‌لایان خه‌ڵی به‌گشتی چۆن لێکه‌درێته‌وه‌؟، به‌خیانه‌ت دانانرێت؟.

له‌سه‌ر ئه‌م پرسیارانه‌ ووریا کاڵی گفتووگۆی له‌گه‌ڵ به‌ختیار شاره‌زووری به‌رپرسی میدیای ئه‌نجو‌مه‌نی باژێروانی سلێمانی بزوونته‌وه‌ی گۆڕان کردوه‌.

شاره‌زووری ده‌ڵێت خۆپیشاندان ئه‌نجامی شکستی حکومڕانی و سیاسی 27 ساڵی ده‌سه‌ڵاتی کوردستانه‌.

ده‌شڵێت که‌ڵه‌که‌بوونی شکسته‌کان بۆته‌ هۆکاری ته‌قینه‌وه‌ به‌تایبه‌تی کاتێک ده‌ست بۆ مووچه‌ی هێزی چه‌کدار ده‌برێت و که‌م ده‌کرێته‌وه‌.

ده‌رباره‌ی که‌وتنه‌وه‌ی زۆری بریندار و کووژراو ده‌ڵێت خۆپیشاندان پێویستی به‌ سه‌رپه‌رشتی و ڕیکخستن هه‌یه‌ و هێزێک هه‌بێت ئامانجه‌کانی دیاریبکات.

زانیاری زیاتر له‌ده‌قی ووتوێژه‌که‌دایه‌.

XS
SM
MD
LG