Accessibility links

مێزگرد: خۆپیشاندان دژی حکومەتی هەرێمی کوردستان


خۆپیشاندانەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق کە دژی ستەم و خراپی ڕەوشی ژیان و نەبوون یان کەمی خزمەتگوزاریەکانن وەردەچەرخێن بۆ توندوتیژی.

هێزە ئاسایشییەکان لە هەرێمی کوردستان لەگەڵ خۆپیشاندەراندا بە یەکدا دەدەن، کوژراو و بریندار هەن لەناو خۆپیشاندەراندا بەهۆی تەقەکردنی هێزە ئاسایشیەکانەوە.

لەگەڵ درێژەکێشانی قەیرانە ناوخۆییەکانی هەرێمی کوردستاندا، ڕای گشتی خەڵک لە هەرێمدا زیاتر و زیاتر بەرەو بێهیوایی دەڕۆیشت لەوەی هەر هیچ نەبێت چارەسەرییەکی کاتی بۆ ئەو قەیرانانە ببینرێنەوە.

عەزیز ڕەئوف
عەزیز ڕەئوف

بەرەنجام خرۆشانی شەقامی کوردی لێکەوتەوە لە کاتێکدا هەرێمی کوردستانی عێراق لەسەر هەردوو ئاستی ناوچەکە و نێونەتەوەییش لە پەراوێز نراوە لە ئاکامی ڕیفراندۆمەکەی ڕۆژی 25 ی مانگی نۆی ئەمساڵ بۆ سەربەخۆیی کرا.

ڕووداوەکان هاوکاتن لەگەڵ نەبوونی هێزێکی تۆکمەی ئۆپزسیۆندا لە هەرێم کە بتوانێت ببێتە پێشەنگ یان ئاڕاستەکردنی شەقام لە کاتێکدا بەشێکی بەرچاوی لایەنە سیاسییەکان قاچێکیان لەناو فەرمانڕەوایەتی هەرێمدایە و قاچێکی تریشیان لەو زەمینەیەدایە کە وەک ئۆپزسیۆن خۆی نومایشت دەکات.

میوانەکانی مێزگرد:

هەرێم ئەردەڵانی، چالاکوانی سیڤیلی
عەزیز ڕەئوف، نوسەر و لێکۆڵەر

ئەگەرچی داواکان زۆرن بۆ ڕێگەگرتن لە هەر جۆرێکی توندوتیژی بەڵام وەک دەگوترێت ئەوەی ڕوودەدات لە ئێستادا بەڵگەیەکی ڕوون و ئاشکرایە لەسەر ئاستی توڕەیی و ناڕەزایی هاوڵاتیان لە هەرێمی کوردستان بەرامبەر زیاتر لە 25 ساڵی فەرمانڕەوایەتی کورد لە هەرێمدا.

هەرێم ئەردەڵانی
هەرێم ئەردەڵانی

لە ڕاگەیاندنێکدا حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت "دەبێت ڕێگە نەدرێت خۆپیشاندانەکان و گردبوونەوەکان بۆ هیچ مەرامێک و لەلایەن هیچ لایەنێکەوە بقۆزرێتەوە."

ئێستا پرسیارگەلێکی زۆر لە شەقامی کوردیدا هەن لەوانە؛
ئایا حکومەتی هەرێمی کوردستان لەم ڕەوشەیدا دەتوانێت هەنگاوێکی وەها بنێت شەقام هێور بکاتەوە؟

ئایا ئەو لایەنە سیاسیانەی ناڕەزایی دەردەبڕن دەتوانن ببنە بەشێک لە شەپۆلی ناڕەزایی ڕاستەقینەی خەڵک؟

ئایا خەڵک بە هوشیارییەکی سیاسیانەوە دەچنە خۆپیشاندانەکان؟

ئایا ئەم ڕەوشەی هەرێمی کوردستان بەرەو باشتر دەڕوات؟

ئایا لایەنە سیاسییەکان دەتوانن هاوپەیمانێتییەک پێکبهێنن لە پێناو چارەسەرکردندا؟

وەڵامی ئەم پرسیارانە و ژمارەیەک پرسی تریش لە دەقی مێزگردەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:13:33 0:00

XS
SM
MD
LG