Accessibility links

ژیان لە فەرهەنگدا: لەنجە خاوێ


لەنجە خاوێ
لەنجە خاوێ

زۆر جار ئەو پرسیارانەمان بەرگوێ کەوتووە ئایا بۆ مرۆڤ دەخوێنێتەوە؟ ئایا خوێندنەوە گرنگە یان ئەزموونەکانی ژیان گرنگترن؟ ئایا خوێندنەوە چ جێیەک بۆ مرۆڤ دەگرێت؟! وە چەندان پرسیاری تری هاوشێوە.

بە دڵنیاییەوە وەڵامی ئەو پرسیارانە هەروا سەرپێیی نادرێنەوە، بەتایبەتیش ئەو کاتانەی خوێندنەوە دەبێتە هۆکارێک بۆ دۆزینەوە و ئاشکراکردنی شتە پەنهانەکان، جا ئایا لەسەر ئاستی خود بێت یان لە نێوان خود و کۆمەڵگە و دەوروبەردا.

گەلێک پرسیار هەن سادەن بەڵام وەڵامەکان قوڵن و پێویستیان بە خوێندنەوە هەیە و دەشێت لەو کاتەوەی هانا بۆ خوێندنەوە ببرێت بۆ بەدەستهێنانی وەڵامەکان پرۆسەی ئاوێزان بوون لە گەڵ خوێندنەوەی کتێبەکاندا دەستپێبکەن بەبێ ئەوەی بزانرێت لە چ پنتێکەوە ئەم عەشقە بۆ خوێندنەوە دروست دەبێت. لێرەشەوە پرسیارێکی تریش سەرهەڵدەدات سەبارەت بەوەی ئایا هەر شتێک بخوێنیتەوە دەچێتە خانەی خوێندنەوەوە؟!

خوێندنەوە چییە؟ ئایا هەر چاو خستنە سەر کتێب و گۆڤار و بڵاوکراوەکانە؟ یان دەشێت تەماشاکردنی سروشت و ئاسمان و درەختێکیش و فڕینی باڵندەیەک و هاڕەی سەهۆڵبەندانێک و هتد بە خوێندنەوە دابنرێت!

ژمارەیەک لە ئەندامانی سۆفیا
ژمارەیەک لە ئەندامانی سۆفیا

لە وتارێکیدا لەسەر خوێندنەوە (سەڵاح حەسەن پاڵەوان) دەنوسێت "خوێندنەوە تەنیا پەیوەندی نێوان چاو و وپەڕاو نییە، ئەو ساتانەی بیر لە خوێندنەوە دەكەینەوە پێویستمان بە بەرامبەرە، ئەو بەرامبەرە هەرچییەك بێت گرنگ نییە، دەكرێ مرۆڤ بێت، یان سروشت، یان گیانلەبەران، یان بێگیانەكان، دەكرێ دیاردە خەیاڵی و میتافیزیكیییەكانیش بن، دەكرێ خوێندنەوە بازنەیەكی داخراو بێت لە یەكەیەكەوە دەست پێ بكات و بگەڕێتەوە بۆ هەمان یەكە."

میوانی بەرنامە:

لەنجە خاوێ، ڕێکخەری کۆمەڵەی سۆفیا.

ئایا ئێمە لە خوێندنەوە تێگەیشتووین و دەزانین بۆ دەخوێنینەوە؟! ئایا خوێندنەوەمان هەر بەتەنها بۆ کات بەسەر بردن و چێژ وەرگرتنێکی کاتییە لە کاراکتەرەکانی چیرۆکێک و هەر بابەتێکی تر یان دەشێت وەک پرۆسەی گەڕانێک لێی بڕوانین بۆ خۆ دۆزینەوە لە نێو تەونی جاڵجاڵۆکەیی جەنجاڵییەکانی ژیاندا؟

بەپێی ڕای زۆرێک لە ڕۆشنبیران نەریتی خوێندنەوە لە کۆمەڵگەی کوردیدا کەمە و کەمیش نین ئەوانەی زۆرێک لە کێشە و گرفتەکانی ئەم کۆمەڵگەیە دەبەستنەوە بە کەمی ڕۆشنبیری گشتییەوە، ئەڵبەتە باسیش لەوە دەکرێت ژمارەیەک فاکتەر هەن کە کاریگەرییان هەیە لەوانە نەبوونی هاندان بۆ خوێندنەوە، یاخود نەزانینی چۆنیەتی ڕێنوماییەکان بۆ خوێندنەوە.

لەگەڵ ئەوەشدا کە هێشتا ناتوانرێت بگوترێت خوێندنەوە بۆتە کلتور بەڵام هەوڵی ڕژد لە ئارادان بۆ بە کلتورکردنی خوێندنەوە لە پێناو جوان ئاخاوتن و جوان نوسینیشدا.

یەکێک لەو هەوڵانە (کۆمەڵەی سۆفیا لە پێناو بە کلتورکردنی خوێندنەوە) دا دەستی پێکردووە لە نێوەندی جەجاڵییەکانی سەری کردۆتە سەر کۆمەڵگەکەمان و ئەو ناجێگیریەی لە ژیانی تاکەکاندا ئامادەییان هەیە.

ئەم کۆمەڵەیە ژمارەیەک ژن و کچ کاری تیادا دەکەن و ئەو بەرنامانەی دایدەڕێژن جێبەجێشی دەکەن لەوانە دانانی کتێبخانە لەسەر شەقامەکان.

ئەگەرچی زوو ئەندامانی کۆمەڵەی سۆفیا ڕایانگەیاندووە کە "کارکردن لە کایەی تایبەتدا بە مانای جیاوازیی ڕەگەزی (جێندەری) نایەت" بەڵام ئەمە نەبۆتە مایەی ڕاگرتنی ڕەخنە و ناڕەزاییەکانی هەندێک لە پیاوان بەرامبەر کار و ئەرکەکانی ئەم کۆمەڵەیە.

کۆمەڵەی سۆفیا کۆمەڵەیەکی کلتوری ئەدەبییە، ئامانجی بەکلتورکردنی خوێندنەوە و هۆشیاکردنەوەی تاکە لە کۆمەڵگادا بەتایبەت ژنان، کۆمەڵەکە هەموو کارەکانی پەیوەندی بە کتێبەوە هەیە، پێشتریش ئەندامانی ئەم کۆمەڵەیە بە پایسکیلەوە کتێبیان دەگەیاندە کۆڵان و ماڵەکانی شاری سلێمانی و شارۆچکەکانی دەوروبەریشی.

ئایا گەورەترین تەگەرە لەبەردەم پرۆسەی بە کلتورکردنی خوێندنەوەدا چیە؟

ئایا هەر تەنها خوێندنەوە دەبێتە مایەی هەبوونی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار؟

بۆچی لە کۆمەڵەی سۆفیادا ئەرکەکان تەنها لە ئەستۆی ژنان و کچاندایە؟

ئایا پیاوی کورد زیاتر پێویستی بە خوێندنەوە هەیە یان ژنان؟

ئایا پرۆسەی خوێندنەوە پێویستی بە فێربوونی چۆنیەتی خوێندنەوە هەیە؟

لەنجە خاوێ، لە بەرنامەی ئەم هەفتەیەی ژیان لە فەرهەنگدا وەڵامی ئەم پرسیارانە و پرسیار و سەرنجەکانی ئێوەی ئازیزیش دەداتەوە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:26:45 0:00

XS
SM
MD
LG