Accessibility links

3 ئاسمان گه‌ڕ به‌ره‌و بنکه‌ی ئاسمانی نێوده‌ڵه‌تی ده‌ڕۆن

  • Wrya Kalle

بڵاوکراوه‌یه‌کی ته‌له‌فزێۆنی ئاژانسی (ناسا)ی وڵاتیه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا ده‌ریخست دوێنێ یه‌کشه‌ممه‌ 3 ئاسمانگه‌ر له‌ وڵاته‌یه‌کگرتوه‌کان و ژاپۆن و ڕوسیا له‌ کازاخستانه‌وه‌ به‌ره‌و بنکه‌ی ئاسمانی نێوده‌ڵه‌تی ده‌رچوون.

هه‌رسێ ئاسمانگه‌ڕ ئه‌نتۆن شابلیرۆف له‌ ڕۆس کۆزمۆز، ئه‌ندازیاری فڕۆکه‌وانی نۆرشیگ کانای له‌ ئاژانسی ئاسمانی ژاپۆن و سکات تینجل له‌ ناساوه‌ له‌ بیکۆنۆره‌وه‌ له‌ کازاخستان به‌ڕێکه‌وتن.

تیمه‌که‌ له‌ئاسمان له‌سه‌رخۆ له‌ بنکه‌ی نێوده‌وڵه‌تی نزیک ده‌بنه‌وه‌ که‌ به‌ خێرایی 400 کم له‌خولگه‌دا به‌ده‌وری زه‌وه‌یدا ده‌خولێته‌وه‌، 2 ڕۆژ به‌ر له‌ یه‌کگرته‌نه‌وه‌ له‌ گه‌ڵ بنکه‌ی نێوده‌وڵه‌تی.

شکابلیرۆف و کانای و تینگڵ ده‌گه‌نه‌ لای ئه‌لکسانده‌ر میسۆرکین له‌ ڕوسیا کۆزمۆز و مارک فاندی های و جۆ ئاکاپا له‌ ناسا، که‌ له‌وه‌تای مانگی 9ی ڕابردوو له‌بنکه‌ی ئاسمانین.

کامیره‌کانی سه‌ر فڕۆکه‌ ده‌رده‌خات تیمه‌که‌ هێما په‌نجه‌گه‌وره‌یان بۆ یه‌ک به‌رزده‌که‌نه‌وه‌ و دوای گه‌شتنیان بۆ ئاسمان دڵخۆشیان ده‌رده‌بڕن.

دوای 10 خولوک له‌ ده‌رچوونیان به‌ سه‌لامه‌تی گه‌شتونه‌ته‌ خوولگه‌.

پینتاگۆن دان به‌ بوونی به‌رنامه‌ی UFO دا ده‌نێت

واشنتن - وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریکا ڕۆژی شه‌ممه‌ی ڕابردو دانی به‌وه‌دا نا به‌رنامه‌ی تایبه‌تی به‌لێکۆڵینه‌وه‌ی نهێنی له‌سه‌ر UFO هه‌بوه‌ و له‌ساڵی 2012دا کۆتایی‌هاتوه‌، کاتێک به‌رپرسانی به‌رگری هه‌وڵیانداوه‌ بوودچه‌که‌ی بۆ کاروباری‌دیکه‌ ته‌رخان بکه‌ن.

ڕۆژنامه‌ی "نیویوۆرک تایمز" بڵاویکرده‌وه‌ به‌رنامه‌که‌ی ناسراوه‌ به‌ "هه‌ڵۆکان" ئه‌وه‌ی ئه‌رکی لێکۆڵینه‌وه‌ بو له‌ بینینه‌کانی تایبه‌ت به‌ ته‌نه‌ فڕیوه‌کان ئه‌وانه‌ی ناسنامه‌یان نادیار بوه‌، له‌ساڵی 2007ه‌وه‌ تا ساڵی 2012 ی خایاندوه‌، به‌ بری 22 ملێۆن دۆلار ساڵانه‌ له‌ بوودجه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری که‌ به‌سه‌دان ملیار دۆلار ساڵانه‌ داده‌نرێت.

پینتاگۆن چاره‌نووسی لێکۆڵینه‌وه‌کانی ئاشکرا کرد له‌سه‌ر پرسیاری ئاژانسی ڕۆیته‌رز.

چین پلانی 5 ساڵی هه‌یه‌ بۆ گه‌رمکردنه‌وه‌ی خاوێن

میدیای فه‌رمی چین بڵاویکرده‌وه‌ پلانی 5 ساڵی هه‌یه‌ (2017 -2021) بۆ گۆڕینی سیسته‌می گه‌رمکردنه‌وه‌ی زستانه‌ له‌ شاره‌کانی باکوری وڵاتدا بۆ سووته‌مه‌نی خاوێن.

کاردانه‌وه‌ی پێچه‌وانه‌ بۆ هه‌ڵمه‌ته‌که‌ی حکومه‌ت هه‌بوو بۆ گۆڕینی ملێۆنه‌ها ماڵ و هه‌زاران کۆمپانیا بۆ گازی سروشتی له‌بری سووتانی خه‌ڵوزی به‌ردین له‌باکوری چین بۆ زستان‌.

که‌مبوونه‌وه‌ی گازی سروشتی بوه‌ هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی له‌ سه‌رانسه‌ری وڵاتدا و کاریگه‌ری له‌سه‌ر کارداری و دانیشتوان هه‌بو له‌ ناوه‌ندی پیشه‌سازی چین.

ڕۆژنامه‌ی (سیکیورتی تایمز)ی ئه‌لکترۆنی بڵاویکردۆته‌وه‌، 10 ئاژانسی حکومه‌ت پلانی 5 ساڵه‌یان ڕایانگه‌یاندوه‌ له‌نێوانیان ئه‌نجو‌مه‌نی په‌ڕه‌پێدانی نیشتمانی و به‌ڕێوبه‌رایه‌تی چاکسازای نیشتمانی وزه‌.

سه‌رباری ئه‌مه‌ ڕۆژنامه‌که‌ ده‌ڵێت به‌هاتنی ساڵی 2019 نیوه‌ی ناوچه‌ی باکووری چین ده‌گۆڕدرێت بۆ سووته‌مه‌نی خاوێن له‌بری خه‌ڵوزی به‌ردین که‌ بڕی 74 ملێۆن ته‌ن ده‌سوتێنرێت.

XS
SM
MD
LG