ڕۆژی یەکشەممە هێزه عێراقییه‌كان ڕێگه‌یان به كورده‌كانى دانیشتوى كه‌ركوک نه‌دا، به‌بۆنه‌ى ڕۆژى ئاڵاوه ئاهه‌نگ و مه‌ڕاسیم ئه‌نجام بده‌ن و به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاڵاى كوردستانیان قه‌ده‌غه‌كرد. ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه شه‌وى ڕابردوو له‌چه‌ند گه‌ره‌كێكى ئه‌و شاره ته‌قه له‌هێزه عێراقییه‌كان كرابوو.
محه‌مه‌د عوسمان یه‌كێک له نوێنه‌رانى كه‌ركوک له‌په‌رله‌مانى عێراق، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى ڕاگه‌یاند"ساڵانى ڕابردوو له ڕۆژى ئاڵاى كوردستاندا له كه‌ركوک كورده‌كان ئاهه‌نگ و مه‌راسیمیان ئه‌نجام ده‌دا، به‌ڵام ئه‌مساڵ هه‌ركه‌سێك ئاڵاى كوردستانى پێوه بینرابێت ده‌ستگیركراوه."
به‌پێى زانیاریه‌كانى ده‌نگى ئه‌مه‌ریكا، شه‌وى ڕابردوو له‌قه‌زاى دوبزى ڕۆژئاواى كه‌ركوک 5 گه‌نجى كورد ده‌ستگیركراون و دواتر ئازادكراون، كه ئه‌و 5 گه‌نجه ئاماده‌كاریان بۆ ئه‌نجامدانى مه‌ڕاسیم كردووه له‌رۆژى ئاڵادا.
هه‌روه‌ها ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه‌ش ژماره‌یه‌ک خوێندكارى كورد له نزیک زانكۆى كه‌ركوک ده‌ستگیركراون، كه ژماره‌یه‌كیان جلى كوردیان له‌به‌ركردووه به‌هۆى ڕۆژى ئاڵاوه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى هێز له ده‌وروبه‌رى زانكۆى كه‌ركوک جێگیركراوه بۆ رێگه‌گرتن له‌چالاكى كورده‌كان.
بڵاوه پێكردنى هێز له‌ناو كه‌ركوک، له‌كاتێكدایه شه‌وى ڕابردوو له‌و شاره ته‌قه له‌هێزه عێراقیه‌كان كراوه، له‌و باره‌یه‌وه محه‌مه‌د عوسمان وتى"له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌ک ته‌قه له‌هێزه عێراقیه‌كان كراوه، خه‌ڵک ده‌ستگیركراوه و ده‌ست به‌سه‌ر چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیشدا گیراوه."
وتیشى"ته‌نها چاره‌سه‌ر بۆ دۆخى كه‌ركوک پێكهێنانى هێزێكى هاوبه‌شه لهپێكهاتهكانى شاره‌كه بۆ پاراستنى دۆخى ئه‌منى كه‌ركوک."
قه‌ده‌غه‌كردنى چالاكى كورده‌كان له‌كه‌ركوک، له‌كاتێكدا له‌دواى 16 ى مانگى ئۆكتۆبه‌ره‌وه هێزه عێراقیه‌كان له‌و شاره باڵاده‌ستن و كورده‌كان به‌هه‌وڵدان بۆ تێكدانى دۆخى ئه‌منى و نانه‌وه‌ى پشێوى تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.