Accessibility links

کاروان کەریم خان: کاریگەریەکانی رفراندوم لە زۆر بواردا رەنگی داوەتەوە


Karwan Kareemkhan

بەدەر لەوەی هەرێمی کوردستان ساڵانێکە تووشی تەنگەژەیەکی ئابوری بوە، ئاخۆ رفراندوم و دەرئەنجامەکەی لە رووێ ئابوریەوە چ کاریگەریەکی هەبوە وە یاخود چ جورە بار گرانیەکی لەگەڵدا هێناوە؟

کاروان که‌ریم خان به‌رێوه‌به‌ری گشتی و خاوه‌نی گروپی داێک بۆ بازرگانی و وه‌ به‌رهێنان و به‌ڵێندرایه‌تی گشتی و ده‌رچووێ به‌شی ئابوری و کارگێری زانکۆێ سه‌لا‌حه‌دین و خوێندکاری ماسته‌ر له‌ وه‌به‌رهێنه‌ر له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌لێت "ئەوەی جێگەی داخە لە کاتێکدا کە حکومەتی هەرێم چەند هەنگاوێکی گرنگ و پراکتیکی لەبەر دەستدا بوو بۆ روو بەرووبۆنەوەی ئەو قەیرانیانەیروو بەرووێ هەرێم کوردستان بوو، ئا لەم کات و ساتەدا ئەوەی تەگەرەی خستە بەردەم ئەوە هەنگاوانە بریاری رفراندوم بوو کە کارەکانی سەختر کردەوە و کاریگەریەکانی ئێستا لە سەر ئابوری هەرێمەکەو گوزەرانی هاووڵاتیان دیارە کە بە راستی چاوەروانکراوو بوو و بوە هۆێ راگرتنی ئەو هەنگاوانە و گەراندنەوەی بۆخاڵی یەکم، بێگومان بێجگە لە رووداوەکانی 16 ئۆکتۆبەر و هاتنی سوپاێ عێراق بۆ ناوچە جێ ناکۆکی لەسەرەکان، وە بە تاێبەت کەرکووک ".

کاک کاروان هەر وەها دەلێت " کاریگەریەکانی رفراندوم لە زۆر بواردا رەنگی داوەتەوە، هەر لە کێشەی ناردنە دەروەی نەوت بگرە تا داهاتی فرۆکەخانەکان و سنورەکان، کە نەوت هۆکاری سەرەکیە بەو پێیەی 90%بودجەی هەرێم لەسەر داهاتی نەوت راوەستاوە، وە ئەو هەنگاوانەی لە لایەن حکومەتی بەغداوە ئەنرێ ئەوەی هەست پێی ئەکرێ وەکو دوو وڵات کە لەشەر بن، براوە و دۆڕاو، کە هەڵس و کەوتی بەغدا لە وڵاتێکی براوە لە شەڕدا دەبینرێ".

کاک کاروان دەشڵێت" لەم هەرێمەدا شارەزایانی ئابوری زۆرن، بەڵام بەداخەوە یان پرسیان پێی ناکرێ وە یان کە پرسیشیان پێی ئەکرێ، گویان لێ ناگرن، ئیتر ئەوەیە هەرێمەکەمانی بەرەو ئەو ئاقارە نالەبارە بردووە".

please wait

No media source currently available

0:00 0:09:34 0:00

XS
SM
MD
LG