Accessibility links

لەتیف فاتح فەرەج: هیچ بەرپرسێکی کورد نییە لە رێگاێ مووچەکەیەوە دەوڵەمەند بۆ بێ


کەس لارەی لەسەر ئەوەدا نییە کە هەرێمی کوردستان نووقمە لە گەندەڵی کە دەرئەنجامەکەی ئەوەیە هەرێمی بەو رۆژە گەیاندووە کە دەبینین، بەڵام هەموو ئەوانەی لەو بارودۆخەدا بەرپرسیارن خۆیان بە دوور ڕا ئەگرن. ئایا بەرپرسێک لەو هەرێمەدا هەیە کە لەو باروودۆخەدا بەرپرسیار نەبێت؟

رۆژنامەوان لەتیف فاتح فەرەج لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" هەموویان بەرپرسیارن، هەر هەموویان لەوەی کە روو ئەدا، لەوەی کە رووێ داوە، لەوەی 26 ساڵی رابوردوودا رووێ دا، هەموویان، کەم و زۆر ئەوەی بەرپرسیارەتیان هەبو بێت، ئەوەی پۆستێکی وەرگرتووە لە دەسەڵاتەدا، هەموو بەرپرسەکان بە پەرلەمانتارەکانیشەوە، لە قائیمقامێکەوە بگرە تا سەری سەرەوە هیچ کەسێک نییە لە رێگاێ مووچەکەیەوە ببێتە خاوەن ئەم هەموو باغ و تەلار و ئۆتۆمۆبیل و ئەو بەزم و رەزمەی کە ئێستا هەیانە، هیچ بەرپرسێکی کورد نییە لە رێگاێ ئاسایی و یاسایی و مووچەکەیەوە دەوڵەمەند بێ".

کاک لەتیف هەر وەها دەڵێت " لە راستیدا کۆمەڵێک فرعۆن و مافیا لەم وڵاتەدا هەن کە لە حیزبەکەی قوباد تاڵەبانیدان، وە حکومەتەکەی قوباد تاڵەبانی بەرپرسیارە، دەبوایە زوو بەربەستیان لێ بگردبایە، مەسعود بارزانی هیچی پێی نەکرا، بروا ناکەم ئەمانەش هیچیان پێی بکرێ".

کاک لەتیف دەشڵێت" سەیرە یەکێتییەک لەو بارودۆخەدا لە جیاتی ئەوەی بیر لەوە بکاتەوە بۆچی واێ لێهات، بۆ کۆنگرە نەکرا، عەیب و عارەکان کە هەی هەموویانە چ پارتی، چ یەکێتیی وە یاخود ئەوانەی بەرپرس بوون لەم وڵاتە، تازە بە تازە بۆ خۆ خۆشەویستکردن، بۆ نزدیک بوونەوە لە خەڵک ئەمە بکەنە بنێشتە خۆشەی سەر زاری خەڵک".

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:30 0:00

XS
SM
MD
LG