Accessibility links

جەبار قادر: ئەمەریکا دەتوانێت هەژمونی ئێران لە عێراقدا کەمبکاتەوە ،ئەگەر بە رژدی کاری بۆ بکات


Dr. Jabar Kadir
Dr. Jabar Kadir

ئەمەریکا بەم ئامڕازانەی ئێستا بە دەستیەوەن و حساباتی خۆی لەسەر هەڵچنیون ، ئەمانە ئەمەریکا بەو ئامانجە ناگەینێت و پشتبەستنی ئەمەریکا بە هێزێکی وەک حیزبی دەعوە یان عەبادی یان مالیکی بۆ کەمکردنەوەی هەژمونی ئێران لە عێراقدا ،پیم وانیە ئەمە رێگەیەکی دروست بێت.بۆ کەمکردنەوەی دەسەڵات و هەژمونی ئێران لە نێو کاروباری نێوخۆی عێڕاقدا هێزی و کەسایەتی دیکە هەن کە ئەمەریکا دەتوانێت پشتیان بێ ببەستێت ، لەوانە کەسایەتیەکی وەک ئەیاد عەلاوی یان هیزە کوردیەکانە. ئەگەر وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا مەبەستی بێت دەتوانێت کاریگەری لەسەر حوکمەتی عێراق هەبێت و وای لێبکات دانوسان لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا بکات و چارەسەری کێشەکان بکات. دەشڵیت نەکردنی ئەم کارە لەلایەن ئەمەریکاوە ، بۆ سزادانی رابەرایەتی کوردیە ئەوەی داواکاریەکەی ئەمەریکایان پشتگوێ خست سەبارەت بە ئەنجام نەدانی ریفراندۆمەکە . بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا هەرێمی کوردستان دەتوانێت رۆڵی هەبێت لە هەوڵەکانی ئەمەریکا بۆ کەمکردنەوەی هەژمونی ئێران لە عێراقدا. تەواوی ئەم گفتوگۆیەی سمکۆ عەزیز لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکاوە لەگەڵ پسپۆڕی کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دکتۆر جەبار قادر سازیداوە، لەم فایلە دەنگیەدا دەبیستن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:09:01 0:00

XS
SM
MD
LG