Accessibility links

دکتۆر کەنعان حەمە غەریب: بڕیاردەر لە هەرێم حکومەت نییە بۆیە ناتوانێت ببێتە بەشێک لە چارەسەر


 دکتۆر که‌نعان حه‌مه‌ غه‌ریب
دکتۆر که‌نعان حه‌مه‌ غه‌ریب

لەگەڵ قوڵی و ئاڵۆزییەکان لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا وەک شیکەرەوە دەڵێن هێشتا ئاماژەیەک لە ئارادا نییە بتوانرێت بگوترێت سەرەتایەک بۆ باشکردنی ڕەوشەکە دەستیپێکردووە.

دکتۆر کەنعان حەمە غەریب، پسپۆڕی زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی سلێمانی هاوڕایە و دەڵێت بەبێ هیچ گومانێک لە دوای ڕیفراندۆم و لە پاش رووداوەکانی 16 ی مانگی دەوە، هاوسەنگی ئابوری و ئاسایشی لە هەرێمدا گۆڕاوە و حکومەتی هەرێمیش لە قەیرانێکی ئاڵۆزی داراییدایە بە هۆی لەدەستدانی سەرچاوە داراییەکانیەوە و هەروەهاش پەکخستنی دامودەزگاکان، هەموویان کێشەن و وەهایان کردووە هەنگاوێکی ڕژد نەنرێن بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانە و دەشڵێت چارەسەرکردنی ئەو گرفتانە لە توانای حکومەتی هەرێمی کوردستاندا نییە چونکە کێشەکان لە حکومەت گەورەترن.

لە وەڵامی پرسیارێکی بەڵێن ساڵح، سەبارەت بەوەی ئایا پێکهێنانی حکومەتێکی ڕزگاری دەبێتە هۆکارێک بۆ چارەسەرکردن؟ دکتۆر کەنعان دەڵێت کێشەکە لەوە گەورەترە کە بەم حکومەتەی ئێستای هەرێم یانیش بە پێکهێنانی حکومەتێکی کاتی چارەسەر بکرێت لە ڕوانگەی ئەو ئاڵۆزیانەی لە نێوان بەغدا و هەولێردا هەن کە کلیلی چارەسەرییەکان لە ئاساییکردنەوەی ئەو ڕەوشەی نێوانیاندایە و دەشڵێت چارەسەرکردنی کێشەکان وابەستەیە بە گۆڕانکاری سیاسی ناوچەکە و بە تایبەتیش عێراقەوە.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:09:26 0:00

XS
SM
MD
LG