Accessibility links

دکتۆر بەختیار شاوەیس: وتارەکەی بەرێز عەبادی پێشیلکردنی دەستوری وڵات و ناعادیلانە بوو

  • Smko Aziz

Bakhtyar Shawais

وتارەکەی بەرێز عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە بۆنەی کۆتایهاتنی شەڕ لە دژی داعش دەستوری وڵاتی پێشێلکرد بەوەی هیچ ئاماژەیەکی بە قوربانیەکانی هێزی پێشمەرگە لە شەر لە دژی داعش نەدا ،سەرباری ئەوەی کە هیزەکانی پێشمەرگە بەشێکن لە سیستمی بەرگری عێراق.

دکتۆر بەختیار شاوەیش ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەڵێت وتارەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە بۆنەی کۆتایهاتنی جەنگی داعش و سەرکەوتن بەسەر ئەو گروپە توندڕەوەدا ئەوەی دوێنی پێشکەشی کرد ،ناعادیلانە هەروەها تائیفی بوو هاوکات زیاتر ئاڕاستەی چەند گروپێکی تایبەتی وڵاتی کرد. ناوبراو دەشڵێت هیزی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان قوربانی زۆری داوە لەو شەڕەی لە دژی گروپی تێرۆرستی داعش کردیان ، دەشڵێت ئەگەر هیزەکانی پێشمەرگە لەگەڵ گروپی تێرۆرستی داعش یەکیان ببگرتایە ئەوا عێراق لە ناودەچوو. کەچی سەرباری ئەو هەموو نەبەردیانەی پێشمەرگە تۆماریان کرد، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە وتارەکەیدا ناوی پێشمەرگەی نە هێنا . دکتۆر بەختیار ئاماژەی بەوەشکرد عەبادی دەریخست زۆر لە نوری مالیکی سەرۆک وەزیرانی پێشوو شۆڤێنیتر بوو ، چونکە بەرێز مالیکی سوپاسی قوربانی و خۆڕاگری هیزی پێشمەرگەی لە رابردوودا کردبوو. تەواوی ئەم گفتوگۆیەی سمکۆ عەزیز لە دەنگی ئەمەریکاوە لەگەڵ دکتۆر بەختیار شاوەیس ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی یەکێتی نیشتمانی کوردستان سازداوە لەم فایلە دەنگیەدا دەبیستن.

XS
SM
MD
LG