سه‌رجه‌م چه‌كداره عه‌ره‌به كرویه‌كان كه له‌ناوه‌ڕاستى ساڵى 2014 چوونه پاڵ داعش و شه‌ڕى پێشمه‌رگه‌یان كرد، گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ ناحیه‌ى جهلهولاى پارێزگاى دیاله‌و نیشته‌جێى ناحیه‌كه بوونه‌ته‌وه.
شێخ یه‌عقوب لهێبى به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى جه‌له‌ولا، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى ڕاگه‌یاند"نزیكه‌ى 500 خێزانى عه‌ره‌بى كروى كه پێشتر له‌شارى به‌عقوبه بوون، گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ ناحیه‌ى جه‌له‌ولا."
گه‌ڕانه‌وه‌ى چه‌كداره كرویه‌كان و خێزانه‌كانیان بۆ جهلهولاى پارێزگاى دیاله، له‌كاتێكدایه ساڵى 2014 چونه پاڵ داعش و بۆ ماوه‌ى 5 مانگ شه‌ڕێكى قورسیان له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌دا كرد، كه له‌و ماوه‌یه‌دا نزیكه‌ى 200 پێشمه‌رگه کوژران.
بەڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى جه‌له‌ولا، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد هیچكام له‌هێزه كوردیه‌كان و كه‌س و كارى پێشمه‌رگه قوربانیه‌كان له‌دادگا سكاڵایان تۆمار نه‌كردووه، بۆیه چه‌كداره كرویه‌كان ئازادانه ده‌سوڕێنه‌وه و گرفتى یاساییان توش نه‌بووه.
ئه‌و 500 خێزانه كرویهى گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ جه‌له‌ولا سه‌رجه‌میان پێشتر نیشته‌جێى گه‌ره‌كى ته‌جنیدى جه‌له‌ولا بوون، كه كورد له‌تۆڵه‌ى گیان له‌ده‌ستدانى ئه‌و 200 پێشمه‌رگه‌دا، گەڕهكى ته‌جنیدى به‌ته‌واوه‌تى ڕووخاند.
شێخ یه‌عقوب وتى"خێزانه كرویه‌كان ئێستا دابه‌ش بوون به‌سه‌ر گەڕهكهكانى تر‌ى جه‌له‌ولادا و نیشته‌جێ بوون."
چه‌كداره كرویه‌كان له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌یاندا له‌دادگا سكاڵاى یاساییان له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى جه‌له‌ولا تۆمار كرد كه نزیكه له‌كورده‌وه، به‌تۆمه‌تى ده‌ستهه‌بوون لهڕووخانى خانوه‌كانیاندا، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌كه به‌پشتیوانى پارێزگارى دیاله تائێستا نه‌چوه‌ته دادگا.
دەقی ڕاپۆرتەکە