Accessibility links

بەختیار کەریم: دەسەڵاتدارانی سیاسی لە هەرێم چارەنوسی خۆیان و گەندەڵی بە هاوبەش دەزانن


بەختیار کەریم
بەختیار کەریم

سەرۆکی فەڕەنسا داوا دەکات بەغدا و هەولێر دەستبکەن بە دیالۆگێکی ڕژد بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان لەسەر بنەماکانی دەستوری عێراق و هەروەهاش یەکپارچەیی خاکی عێراق.

ئەم داوایەی ئیمانوێل ماکرۆن دوابەدوای کۆبوونەوەکەی بوو لەگەڵ شاندی کوردی کە بە سەرۆکایەتی سەرۆکی کابینەی هەشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بوو.

پاش ئەو کۆبوونەوەیەی ڕۆژی شەممەی کۆشکی ئەلیزێ، ئۆفیسی سەرەک وەزیری عێراق ڕاگەیاندنێکی نوسراوی بڵاوکردەوە و تیایدا دەڵێت لەسەر هەمان دۆسێ، سەرۆکی فەڕەنسا پەیوەندییەکی تەلەفونی لەگەڵ حەیدەر ئەلعەبادیدا کردووە.

بەختیار کەریم، نوسەر و لێکۆڵەر دەڵێت فەڕەنسا وەک یەکێک لە وڵاتە گرنگەکانی ئەوروپا و هێزێکی گەورەی ئابوری دەشێت بتوانێت کاریگەری و ڕۆڵی خۆی هەبێت لە ناوچەکەدا، بەڵام ئایا بەرژەوەندییەکانی فەڕەنسا لە هەرێمی کوردستاندا تا چ ڕادەیەک و ئاستێکن و دەشڵێت ئایا ڕۆڵی پاریس هەر بۆ ناوبژیکردنی نێوان بەغدا و هەولێرە؟ وە دەشڵێت ئەوە پرسیارە گرنگەکەیە لە کاتێکدا ڕوون نییە ئایا هەرێمی کوردستان لە ئێستادا چیی دەوێت.

بەختیار کەریم ئاماژەش بەوە دەکات کە هێشتا نازانرێت لێدوانەکەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی کابینەی هەشت کە دەڵێت "ڕیفراندۆم تەواو بوو و بڕوا و ڕێزیشمان بۆ بڕیاری دادگای فێدراڵی عێراق هەیە"دەبێتە ڕای فەرمی هەرێمی کوردستان لەسەر ڕیفراندۆم یان نا، وە دەشڵێت شکستی ریفراندۆم چەندێک دەرەکی بووە دە هێندە پەیوەندی بە ناوخۆوە هەیە لە کاتێکدا وەک دەڵیت حکومەتی هەرێمی کوردستان پشتی کردۆتە کێشە ناوخۆییەکان و نیگەرانییەکانی خەڵک و حکومەت ڕووی کردۆتە دەرەوە و خۆشحاڵ و سەرمەستن بەوەی سەرۆکی وڵاتێکی وەک فەڕەنسا پێشوازییان لێدەکات لە کاتێکدا خەڵکە ئاساییەکەی هەرێمی کوردستان پێویستیان بەوەیە زیاتر ئاوڕیان لێ بدرێتەوە.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، بەختیار کەریم دەڵێت " حکومەتی هەرێم و سەرکردایەتی حزبە سیاسییەکان و سەرکردایەتی حکومەت هیچ کێشەیەکیان نییە، نە کێشەی کارەبا، نە کێشەی ئاو، نە کێشەی نەوتی سوتاندن، نە کێشەی پێداویستی و خزمەتگوزاری و نە دەچنە نەخۆشخانەکان کە دەرمانی تیادا نییە، هیچ یەکێک لەم کێشانەیان نییە لەبەر ئەوە هەست بە کێشەی خەڵک ناکەن."

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:54 0:00

XS
SM
MD
LG